كوردستان 24 یه‌كه‌م كه‌ناڵه وێنه‌كانی ناو حه‌مدانییه ده‌گوازێته‌وه
له هه‌ر چوار لاوه گه‌مارۆی سه‌نته‌ری قه‌زاكه دراوه
K24 – هه‌ولێر:
كوردستان 24 یه‌كه‌مین كه‌ناڵه له ناو قه‌زای حه‌مدانییه‌وه وێنه‌كانی پێشڕه‌وی هێزه عێراقییه‌كان له ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنی ئه‌و قه‌زایه بڵاوده‌كاته‌وه و له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی سوپای عێراقدا گفتوگۆ ده‌كات.
سۆران كامه‌ران په‌یامنێری كوردستان 24 له نزیك گه‌ڕه‌كه‌كانی قه‌زای حه‌مدانییه‌وه دیداری له‌گه‌ل فه‌رمانده‌كانی هێزه عێراقییه‌كان ئه‌نجامدا، و كامێرای كوردستان 24 وێنه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره‌كه‌ی گرتووه.
فه‌رمانده‌كانی سوپای عێراق ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه ئێستا له هه‌ر چوار لاوه قه‌زای حه‌مدانییه گه‌مارۆدراوه و له هه‌ندێك ناوچه‌ی قه‌زاكه‌وه نیشانشكێنه‌كانی داعش ته‌قه له هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان ده‌كه‌ن،به‌ڵام ژماره‌یه‌ك گوند و ناوچه له ده‌وروبه‌ری حه‌مدانییه كۆنترۆڵكراوه‌ته‌وه و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا سه‌نته‌ری ئه‌و قه‌زایه‌ش كۆنترۆڵ ده‌كرێته‌وه.
له نزیك گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌و شاره‌دا و له دیوێكی دیكه‌وه هونه‌ر ئه‌حمه‌د په‌یامنێری كوردستان 24 له‌گه‌ل هێزه عێراقییه‌كاندا چووه‌ته دوا خاڵی پێشڕه‌وییه‌كانی هێزه‌كانی سوپای عێراق و فه‌رمانده‌یه‌كی به ناوی رائید ئه‌حمه‌د له لیوای "336" ی سوپای عێراقی له باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یانه‌وه رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هاوكارییمان هه‌یه و له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو پێشتر پێشمه‌رگه پێشڕه‌وی كردووه و ئێستاش هێزه‌كانی سوپای عێراق گه‌یشتوونه‌ته نزیك قه‌زای حه‌مدانییه و "7" گوند له چه‌كداره‌كانی داعش پاككراوه‌ته‌وه و تا ئێستا "10" كیلۆمه‌تر پێشڕه‌وییمان كردووه، هه‌رچه‌نده چه‌كدارانی داعش به رێگه‌ی ئۆتۆمبیڵی بۆمبڕێژكراو هێرش ده‌كه‌نه سه‌رمان و بۆمب و لوغمێكی زۆر له رێگه‌كاندا دانراون، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه سبه‌ینێ ده‌توانین بچینه ناو قه‌زاكه‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24 كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی قه‌زای حه‌مدانییه ده‌بێته ده‌روازه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ پێشڕه‌وییه‌كانی سوپای عێراقی و به ده‌رهێنانی له ده‌ست چه‌كدارانی داعش ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه تا ناو موسڵ خۆیان نه‌گرنه‌وه.
ئێستا ده‌شتوانن له‌م لینكه‌وه وێنه‌ی راسته‌وخۆی ناو قه‌زای حه‌مدانییه ببین.