شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌ی سوپای عێراق و داعش له حه‌مدانییه ده‌ستیپێكرد
تایبه‌ت له كوردستان 24ه‌وه رووماڵی راسته‌وخۆی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ببینه
K24 - هه‌ولێر:
شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌ی سوپای عێراق، له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش له حه‌مدانییه ده‌ستیپێكرد و سوپای عێراق مۆڵگه‌كانی داعش بۆردومان ده‌كات.
به‌رپرسێكی سه‌ربازی سوپای عێراقیش ئاشكرایكرد، كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌مدانییه، به پاڵشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كورستان 24، سوپای عێراق له چوارلاوه گه‌مارۆی سه‌نته‌ری قه‌زای حه‌مدانییه‌یان داوه و نزیكه‌ی 7 گوندییان له ده‌وروبه‌ری قه‌زاكه كۆنتڕۆڵكرده‌وه.
له یه‌كێك له میحوه‌ره‌كانی ده‌وروبه‌ری قه‌زاكه‌ش، داعش وه‌ڵامی بۆردومانه‌كانی سوپای عێراق ده‌داته‌وه و په‌لاماری یه‌كێك له سه‌نگه‌ره‌كانی داوه.