پۆلیسی فلیپین به‌مشێوه‌یه رووبه‌ڕووی خۆپیشانده‌ران ده‌بێته‌وه
پۆلیس به ئۆتۆمبێل به‌سه‌ر جه‌سته‌ی خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌وێت
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی بوونی سوپای ئه‌مه‌ریكا له فلیپین، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ئه‌و وڵاته له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له مانێلای پایته‌خت، خۆپیشاندانێكیان سازكرد.
به‌ڵام شێوازی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه، چاوه‌ڕواننه‌كراوبوو، ئه‌ویش دوای به‌كارهێنانی گازی فرمێسكرژێن، به ئۆتۆمبێل خۆپیشانده‌رانییان ده‌شێلا و به‌سه‌ر جه‌سته‌یان ده‌كه‌وتن.
وێڕای برینداربوونی ده‌یان خۆپیشانده‌ران، 23 خۆپیشانده‌ریش له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركران.

