پێشمه‌رگه‌یه‌ك: ده‌چین داعشه‌كان به ده‌ست ده‌گرین
پێشڕه‌وی به‌رده‌وامه
K24 – هه‌ولێر:
یه‌كێك له پێشمه‌رگه‌كان له به‌ره‌كانی شه‌ڕه‌وه به هێرۆ مه‌ولودی په‌یامنێری كوردستان 24 راگه‌یاند" له پێشڕه‌وی به‌رده‌وامین و ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه ناو به ناو هاوه‌ن ده‌گرنه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هیچ كاریگه‌رییه‌كیان له‌سه‌ر پێشڕه‌وییه‌كانمان نییه و ئێستا ده‌چین به ده‌ست ده‌یانگرین.
ئه‌و پێشمه‌رگانه كه له میحوه‌ری بناری چیای زهرتكهوه ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆن كردووه،ئێستا گه‌یشتوونه‌ته به‌رزاییه‌كانی گوندی "تیسخهراپ" و به گوێره‌ی لێدوانی پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌و میحوه‌ره،چه‌كدارانی داعش توانای به‌رگرییان له ده‌ست داوه هه‌مه‌ر و ئۆتۆمبێله‌كانیان له‌و میحوه‌ره جێهێشتووه و له دووره‌وه ناو به ناو هاوه‌ن ده‌گرنه پێشمه‌رگه، به‌ڵام تا ئێستا پێشڕه‌وییه‌كان به‌رده‌وامه.
جیاواز له میدیاكانی دیكه په‌یامنێره كچه‌كانی كوردستان 24 له‌م ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا به به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا هاوشان ده‌ڕۆن و رووماڵی ئه‌و شه‌ڕه ده‌كه‌ن،هێرۆ مه‌ولودی یه‌كێك له‌و په‌یامنێرانه‌یه له ناو شه‌ڕ و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه و چه‌كدارانی داعشدا به‌رده‌وام سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌گوازێته‌وه.