بە ڤیدیۆ..ھاوسەری محەمەدی حاجی مەحموود لە بەرەكانی شەڕ

K24 – باشیك

نیعمەت مارۆنسی پەیامنێری كوردستان24 لە میحوەری باشیك رایگەیاند: "ھاوسەری محەمەد حاجی مەحموود وەك پێشمەرگەیەك بەشداری لە ھێرشەكانی ئەمڕۆی پێشمەرگە كردووە و ژمارەیەكی دیكەش لە ھاووڵاتیان وەك خۆبەخش بەشداریان كردووە".

 تامین كاكەسوور ھاوسەری محەمەد حاجی مەحموود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانە لە لێدوانێكی بۆ كوردستان24 گوتی: "راستە من لەگەڵ ھاوسەرم بەشداریم لە شەڕەكە كردووە، لە ھەر شوێنێك پێویست بكات من لەوێ دەبم".

ژمارەیەك لەو كەسانەی كە وەك خۆبەش لەبەرەكانی شەڕن بە ورەیەكی بەرزەوە رایانگەیاند، ئەوانیش وەك پێشمەرگە بە ئەركی خۆیان دەزانن بەرگری لە نیشتمان بكەن و بەشداربن لە وەدەرنانی چەكدارانی داعش.