لە تلسقۆف ئۆپەراسیۆن دژی داعش دەستیپێكرد
K24 – ھەولێر
چەكدار جەمال پەیامنێری كوردستان24 لەبەرەكانی شەڕ رایگەیاند: "كەمێك بەر لە ئێستا فیرقەی 16 سوپای عێراق لەمیحوەری تلسقۆف ئۆپەراسیۆنی دژی چەكدارانی داعش دەستپێكرد".
پەیامنێرمان روونیكردەوە: "ئۆپەراسیۆنی سوپای عێراق لەو شوێنانە دەسیپێكرد كە ھێزی پێشمەرگە لە چەند رۆژی رابردوو ئەو ناوچانەی لە پلان بۆی دیاركرابوو رزگاریكردون و ئەمڕۆش سوپای عێراق پلانی دیاریكراوی خۆی جێبەجێ دەكات".