وەزیری بەرگری ئەمریكا گەیشتە بەغدا
K24 – ھەولێر
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ئاشتۆن كارتەر وەزیری بەرگری ئەمریكا، گەیشتە بەغدا و بڕیارە لەبارەی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق كۆببێتەوە.
سەردانی كارتەر بۆ بەغدا لەكاتێكدایە دوێنێ بەسەردانێك گەیشتە توركیا و لەگەڵ سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران و وەزیری بەرگری توركیا كۆبووەوە، بەپێی میدیاكانی توركیا وەزیری بەرگری ئەمریكا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەنقەرە لەسەر بەشداریكردنی توركیا لە ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵ رێككەوتوون، بەڵام دەبێ بەغدا مۆڵەتی بەشداریكردنی پێبدات.
چاوەروان دەكرێت لەم سەردانەیدا ئاشتۆن كارتەر لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، تاوتوێی بەشداریكردنی سوپای توركیا لە ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنەوەی مووسڵ بكەن.