هێزێكی زۆری حه‌شدی شه‌عبی گه‌یشتنه نزیك كه‌ركووك
يه‌كێك له فه‌رمانده‌كانى پێشمه‌رگه رايگه‌ياند، عه‌ره‌به سوننه‌كانى كه‌ركووك به‌رپرسيارن له رشتنى هه‌ر دڵۆپه خوێنێك كه له كه‌ركووك بڕژێت.
K24 – هه‌ولێر:
په‌يامنێرى كوردستان 24 له كه‌ركووك رايگه‌ياند، هادی عامری، به هێزێكی زۆری حه‌شدی شه‌عبی گه‌یشته ناحیه‌ی تازه‌ی نزیك كه‌ركووك، كه ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، سه‌ركرده‌ی دووه‌می ئه‌و ميليشيا شیعییه‌ی له‌گه‌ڵدایه.
هاتنى ئه‌و چه‌كدارانه‌ى حه‌شدى شه‌عبى له كاتێكدايه ره‌وشى ئه‌منى كه‌ركووك دواى په‌لاماردانى داعش رووى له ئۆقره‌يى و سه‌قامگيرى كردووه.
به‌ره‌به‌يانى دوێنێ هه‌ينى 21ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2016 له كاتژمێر 03:00ى به‌ره‌به‌يان ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى داعش دزه‌يان كرده ناو شارى كه‌ركووك و ده‌ستيان به‌سه‌ر چه‌ند باڵه‌خانه‌يه‌كى شاره‌كه‌دا گرت.
به فه‌رمانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعود بارزانى هێزێكى پێشمه‌رگه له هه‌ولێره‌وه ره‌وانه‌ى كه‌ركووك كرا.
بارزانى له راگه‌يه‌ندراوێكدا رايگه‌ياند، رێگه ناده‌ين كه‌ركووك بكه‌وێته ده‌ست دوژمنان و له‌و پێناوه‌شدا ئاماده‌ين به هه‌ر نرخێك بووه بيپارێزين.
ئه‌مڕۆ دواى كۆتايهاتنى مه‌ترسييه‌كان و كوژرانى سه‌رجه‌م پهلاماردهرهكانى داعش، چه‌كدارانى ميليشياى حه‌شدى شه‌عبى روويان له ناوچه‌كانى نزيك كه‌ركووك كردووه.
هاوكات دوێنێ له لێدوانێكى تايبه‌تدا بۆ كوردستان 24، وه‌ستا ره‌سوڵ يه‌كێك له فه‌رمانده‌كانى پێشمه‌رگه رايگه‌ياند، عه‌ره‌به سوننه‌كانى كه‌ركووك به‌رپرسيارن له رشتنى هه‌ر دڵۆپه خوێنێك كه له كه‌ركووك بڕژێت.
ناحيهى تازه رووبه‌رى گشتيى 540/115 هه‌زار دۆنمه و ده‌كه‌وێته باشوورى خۆرهه‌ڵاتى كه‌ركووك و ته‌نيا 20 كيلۆمه‌تر له ناوه‌ندى پارێزگاى كه‌ركووكه‌وه دووره.
له رووى ئيدارييهوه ناحيه‌كه سه‌ر به قه‌زاى ناوه‌ندى كه‌ركووكه هاوسنووره له‌گه‌ڵ ناحيهى له‌يلان له باشوورى خۆرهه‌ڵاته‌وه و له باشوورى خۆرئاواوه هاوسنوورى ناحيهى ره‌شاد و له باكوورى خۆرئاواوه هاوسنووره له‌گه‌ڵ ناحيهى يايجى و له باشووره‌وه دراوسێى قه‌زاى داقوقه و نزيكه‌ى 20 گوند سه‌ر به‌و ناحيهيهيه و له گرنگترين گوندهكانيش گوندى به‌شير و گرداغلون. ناحيه‌كه به‌سه‌ر دووبه‌ره‌دا دابه‌شبووه تازه‌ى كۆن و نوێ و حه‌وت پرد هه‌ردوو به‌رى ناحيه‌كه به‌يه‌كه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه.