ليژنه‌يه‌كى په‌رله‌مان داوايهك ئاراسته‌ى ميديا و ميدياكارانى هه‌رێم ده‌كات
نابێت بارودۆخی سایکۆلۆژی هاوڵاتیان و ئاسایشی نیشتمان و گیانی ڕۆژنامه‌نوس خۆی بکرێته قوربانی.
K24 – هه‌ولێر:
ليژنه‌ى رۆشنبيرى و راگه‌ياندنى په‌رله‌مانى كوردستان رايگه‌ياند، پرۆسه‌ی جه‌نگ و ڕوماڵ کردنی پڕۆسه‌یه‌کی هه‌ستیاره، پێویستی به شاره‌زایی و پڕۆفیشناڵی هه‌یه،له پێناو سه‌بقی ڕۆژنامه‌نوسی و پێشپێشێنی که‌ناڵ و کێ زۆرترین ورده‌کاری بگوێزێته‌وه کێ بتوانێت له پێش ڕه‌وی گه‌یاندنی هه‌واڵه‌کان بێت، نابێت بارودۆخی سایکۆلۆژی هاوڵاتیان و ئاسایشی نیشتمان و گیانی ڕۆژنامه‌نوس خۆی بکرێته قوربانی.
له راگه‌يه‌ندراوێكدا كه وێنه‌يه‌كى بۆ كوردستان 24 نێردراوه، ليژنه‌ى رۆشنبيرى و راگه‌ياندنى په‌رله‌مانى كوردستان، داوايه‌كى ئاراسته‌ى ميدياكاران و كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندن كردووه و تێيدا ده‌ڵێت: داوا ده‌که‌ین له گشت که‌ناڵه بینراو بیستراو خوێنراو سایته ئه‌له‌کترۆنی و تۆڕه کۆمهڵایهتیهکن له ئاست ئه‌م بهرپرسیاریهتهدا بن و هاوکاری پێشمه‌رگه‌و نیشتمان بن تاکو پێکه‌وه سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست دێنین.
ده‌قى راگهيهندراوهكه:
به‌ڕێزان: که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن
ڕۆژنامه‌نوسان
وه‌ک ده‌زانین نیشتمانه‌کان به‌رده‌وام ڕووبه‌ڕووی شه‌ڕی یه‌ک له‌دوای یه‌ک ده‌بێته‌وه‌و دوژمنانمان هه‌ر ڕۆژه به ئامانج و پلانێکه‌وه ناوچه‌که‌مان ده‌که‌نه ئامانج، بۆیه ئه‌رکی هه‌موولایه‌که به گیانی به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌که‌دا بکات و هاوکار بێت بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی زیانه‌کانی جه‌نگ له سه‌ر نیشتمان و هاوڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه به‌تایبه‌تی،میدیاش یه‌کێکه له‌و ئامرازه کاریگه‌رانه که‌ده‌توانێت ڕۆڵی خۆی به ئه‌رێنی و به‌رپرسیاریه‌تی ببینێت ،چونکه هاوڵاتیان له چاوی کامێرا‌و مایکه‌که‌ی ئێوه‌وه ده‌گه‌نه زانیاریه‌کان . بۆیه وه‌ک ئه‌رکێکی پیشه‌یی و ڕه‌چاوکردنی یاسا‌و ئیتیک وئاکاری ڕۆژنامه‌نوسی ده‌بێت به وریایه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ل بارودۆخ و زانیاریه‌کان بکه‌ن، پرۆسه‌ی جه‌نگ و ڕوماڵ کردنی پڕۆسه‌یه‌کی هه‌ستیاره ،پێویستی به شاره‌زایی و پڕۆفیشناڵی هه‌یه،له پێناو سه‌بقی ڕۆژنامه‌نوسی و پێشپێشێنی که‌ناڵ و کێ زۆرترین ورده‌کاری بگوێزێته‌وه کێ بتوانێت له پێش ڕه‌وی گه‌یاندنی هه‌واڵه‌کان بێت، نابێت بارودۆخی سایکۆلۆژی هاوڵاتیان و ئاسایشی نیشتمان و گیانی ڕۆژنامه‌نوس خۆی بکرێته قوربانی.چونکه زۆر جار گواستنه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ و به بێ فلته‌ری زانیاریه‌کان و خاڵه‌کانی هێرش کردن و پیشاندانی وێنه‌کانی جه‌نگ و بریندار‌و ژماره‌ی کوژراوه‌کان جگه له کاریگه‌ریه نه‌رێنیه‌که‌ی بۆ ناوخۆ خزمه‌ت به دوژمن ده‌کات. بۆیه داوا ده‌که‌ین له گشت که‌ناڵه بینراو بیستراو خوێنراو سایته ئه‌له‌کترۆنی و تۆڕه کۆمهڵایهتیهکن له ئاست ئه‌م بهرپرسیاریهتهدا بن و هاوکاری پێشمه‌رگه‌و نیشتمان بن تاکو پێکه‌وه سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست دێنین.
لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی په‌ڕله‌مانی کوردستان