راگەیاندراوێك لە فەرماندەیی گشتی ھێزە چەكدارەكانی ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمڕۆوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێدا ئاشکرای کرد کە هێزی پێشمەرگە لە دوو قۆڵەوە هێرشی کردوەتە سەر چەکدارانی داعش.
لەراگەیاندراوەکەدا هاتووە کە کاتژمێر 06:30 بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە پێشمەرگە لە دوو قۆڵەوە لە نزیك باشیک لە باکووری رۆژهەڵاتی مووسڵ ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکرد، وەک بەشێک لەو هەڵمەتەی کە بۆ وەدەرنانی "داعش" لە پارێزگای نەینەوا لەئارادایە.
ئەم ئۆپەراسیۆنە دوای ئەو سەرکەوتن و پێشڕەویانە دێت، کە هێزەکانی پێشمەرگە بەم دواییانە لە باکوور و رۆژهەڵاتی مووسڵە بەدەستیان هێناوە.
دەقی راگەیاندراوی فەرماندەیی گشتی ھێزە چەكدارەكانی ھەرێمی كوردستان
كاتژمێر 06:30 لە رۆژی یەکشەممە رێککەوتی 23ی ئۆکتۆبەری 2016، هێزەکانی
پێشمەرگە لە دوو قۆڵەوە لە نزیك بەعشیقە لە باکووری رۆژهەڵاتی موسڵ
ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکرد، وەک بەشێک لەو هەڵمەتەی کە بۆ وەدەرنانی
تیرۆریستانی "داعش" لە پارێزگای نەینەوا لەئارادایە.
ئەم ئۆپەراسیۆنە دوای ئەو سەرکەوتن و پێشڕەویانە دێت، کە هێزەکانی
پێشمەرگە بەم دواییانە لە باکوورو رۆژهەڵاتی مووسڵ وەدەستیان هێناوە.
میدیا ناوخۆیی و هەرێمی و جیهانییەکان شانبەشانی هێرشی هێزەکانی
پێشمەرگە، رووماڵی شەڕەکە دەکەن.