وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا گه‌یشته هه‌ولێر
ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ و شه‌ڕی داعش ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گفتوگۆكانه
K24 – هه‌ولێر:
ئاشتۆن كارته‌ر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لیكرا.
بڕیاره له‌م سه‌ردانه‌دا له‌گه‌ڵ "مه‌سعوود بارزانی" سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆببنه‌وه و له باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی و شه‌ڕی داعش و ئاماده‌كارییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌و شه‌ڕه و پرسی موسڵ پاش داعش گفتوگۆ بكه‌ن.
وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا ئاشتۆن كارته‌ر كه دوێنێ شه‌ممه 22ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2016، گه‌يشته به‌غدا، و رایگه‌یاند به سه‌ركه‌وتنى ئۆپراسيۆنى موسڵ گه‌شبينه.
كارته‌ر به شێوه‌يه‌كى چاوه‌ڕوان نه‌كراو گه‌يشته به‌غدا و سه‌ردانه‌كه پێشتر رانه‌گه‌يه‌ندرابوو.
ئامانج له سه‌ردانه‌كه هه‌ڵسه‌نگاندنى پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى سوپاى عێراقه كه له لايه‌ن ئه‌مريكاوه پشتيوانيان لێده‌كرێت.
سوپاى عێراق له چه‌ند رۆژى رابردوودا ئۆپراسيۆنێكى فراوانى بۆ رزگاركردنى مووسڵ ده‌ستپێكردووه.
له‌و ئۆپراسيۆنه‌دا هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له ژێر سه‌رپه‌رشتيى و فه‌رمانده‌يى مه‌سعود بارزانى، فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه چه‌كداره‌كان و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارن.
له ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ به‌غدا كارته‌ر له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى كۆبوويه‌وه.
ئۆپراسيۆنى مووسڵ كه له دووشه‌ممه‌ى رابردووه‌وه ده‌ستيپێكردووه، به گه‌وره‌ترين ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى سوپا و پێشمه‌رگه به هاوكارى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش ئه‌ژمار ده‌كرێت، كه له دژى داعش ئه‌نجامدرابێت.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان 24، له ماوه‌ى نزيكه‌ى هه‌فته‌يه‌كى به‌ڕێوه‌چوونى ئۆپراسيۆنه‌كه‌دا 50 گوند له باشوور و خۆرهه‌ڵات و باكوورى موسڵ رزگار كراوون.
نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان رايگه‌ياندووه، مه‌ترسى ئه‌وه له ئارادايه نزيكه‌ى مليۆنێك هاووڵاتى نيشته‌جێى موسڵ ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بن.
له ئێستادا مه‌زنده ده‌كرێت زياتر له مليۆنێك و نيو هاووڵاتى له شارى موسڵ نيشته‌جێ بن، كه له 10ى حوه‌زيران/ يۆنيۆى 2014ه‌وه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعشدايه.
به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا به رۆيته‌رزى راگه‌ياندووه، له‌و سه‌ردانه‌يدا بۆ عێراق كارته‌ر له باره‌ى سيناريۆكانى دواى موسڵ ده‌كۆڵێته‌وه به تايبه‌تى پرسى هاريكارى مرۆيى و دابينكردنى سه‌قامگيرى و پلاندانان بۆ به‌ڕێوبردنى موسڵ له دواى داعش.
گوتيشى: ئۆپراسيۆنى موسڵ ته‌نيا له رووى سه‌ربازييه‌وه ئاماده‌كارى بۆ ناكرێت، ده‌بێت لايه‌نه‌كانى ديكه‌شى له‌به‌رچاو بگيرێن.
موسڵ دووه‌م گه‌وره شارى عێراق و دواهه‌مينيانه كه له ده‌ستى داعشدا بێت و پێنج ئه‌وه‌نده‌ى هه‌ر شارێك گه‌وره‌تره كه له ده‌ستى داعشدايه.
به‌رپرسانى ئه‌مريكايى له‌و بڕوايه‌دان شه‌ڕى موسڵ چه‌ند هه‌فته و چه‌ند مانگێك ده‌خايه‌نێت. وه‌ك ئه‌وه‌ى رۆيته‌رز بڵاويكردووه‌ته‌وه.
دوێنێ هه‌ينى 21ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2016، كارته‌ر له توركيا بوو بۆ ئه‌وه‌ى له باره‌ى رۆڵى توركيا له پرۆسه‌ى سه‌ربازى موسڵ گفتوگۆ بكات.
كارته‌ر دوێنێ رايگه‌ياند، له رووى مه‌بده‌ئييه‌وه رێككه‌وتنێك له نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره هه‌يه و ئه‌وه‌ش شيمانه‌ى كۆتايهێنان به گرژى نێوان هه‌ردوولا ده‌ڕه‌وێنێته‌وه.
به پێچه‌وانه‌ى ئه‌و لێدوانه‌وه، ئه‌مڕۆ سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى له دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كارته‌ر رايگه‌ياند، به‌غدا رێگه به به‌شداريكردنى توركيا له شه‌ڕى موسڵ نادات.