پێشمەرگە 5 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوی داعشی تەقاندەوە
K24 – ناوەران
تۆڕی پەیامنێرانی كوردستان24 لە بەرەكانی شەڕ رایانگەیاند: "چەكدارانی داعش ھەوڵدەدەن بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو رێگری لە پێشڕەوییەكانی پێشمەرگە بكەن، تەنھا لە میحوەری ناوەران ھێزی پێشمەرگە 8 ئۆتۆمبێل و 3 ماتۆڕسیكلی بۆمبڕێژكراوی چەكدارانی داعشیان تەقاندووەتەوە".
به گوێرهی زانیاری پەیامنێرانمان ئێستا تیمەكانی ئەندازیاریی لەو ناوچانەی پێشمەرگە كۆنتڕۆڵی كردوونەتەوە، سهرقاڵی پووچەڵكردنەوەی بۆمبە چێندراوەكانی داعشن و پێشمەرگەش لە پێشڕەویدایە.
بەرەبهیانی ئەمڕۆ هێزەکانی پێشمەرگە لە دوو قۆڵەوە لە نزیك باشیك لە باکووری رۆژهەڵاتی مووسڵ، ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر بنكە و بارەگاكانی داعش دەستپێکرد، تا ئێستا ژمارەیەك ناوچەیان رزگاركردووە و پێشمەرگە بەردەوامە لە پێشڕەویكردن.