گرته ڤيديۆيه‌كى داعش له كامێراى كچێكه‌وه ببينه
له پهنجهرهيهكهوه وێنه‌ى ده‌گرێت
K24- هه‌ولێر
رۆژى هه‌ينى رابردوو 21ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2016، چه‌كدارانى داعش هێرشيان كرده چه‌ند ناوچه‌يه‌كى جياجياى شارى كه‌ركووك، به‌ڵام هه‌ر زوو ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى ئه‌و شاره به‌هاوكارى هێزى پێشمه‌رگه و دژه تيرۆر و خه‌ڵكى خۆبه‌خشى كه‌ركووك، لێان هاتنه ده‌ست و رووبه‌ڕوويان بوونه‌وه و شكستيان پێ هێندرا.
له‌م گرته ڤيديۆيه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه كچێكى عه‌ره‌ب بهكامێراكهى خۆى لهپهنجهرهيهكهوه وێنه‌ى چه‌كدارێكى داعش له‌سه‌ربانى ماڵه دراوسێيهكهياندا تۆمار ده‌كات.