ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى: مانگانه 70 مليارى دينارى سلێمانى چى به‌سه‌ر دێت
مانگانه له سنوورى سلێمانى كۆده‌كرێته‌وه و بڕه‌كه‌ى 70 مليار ديناره به بێ داهاتى نه‌وت.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى غالب محه‌ممه‌د عه‌لى داوايكردووه، ئهنجوومهنهكهى به‌دواداچوون بۆ بڕى ئه‌و داهاته بكات كه مانگانه له سنوورى سلێمانى كۆده‌كرێته‌وه و بڕه‌كه‌ى 70 مليار ديناره به بێ داهاتى نه‌وت.
له نووسراوێكدا كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، غالب محه‌ممه‌د عه‌لى رايگه‌ياندووه، چه‌ندين جار راگه‌يه‌ندراوه كه داهاتى سلێمانى كه بڕه‌كه‌ى 70 مليار ديناره جگه له داهاتى نه‌وت و به‌رهه‌مى نه‌وت و فرۆشتنى به تانكه‌ر ناچێته‌وه خه‌زێنه‌ى حكومه‌ت، به‌ڵام ديار نييه.
ناوبراو ئاماژه‌شى به ده‌قه ياساييه‌كانى تايبه‌ت به به‌دواداچوونى ئه‌و داهاته كردووه.
.jpg)