ئاوێنه: سلێمانى بێ پارێزگار و هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر بێ پۆسته
ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ش هه‌يه ئاسۆ فه‌ره‌يدوون فه‌سڵ بكرێت.
K24 – هه‌ولێر:
پارێزگاى سلێمانى دواى ئه‌وه‌ى كه‌وتووه ناو به‌رداشى ململانێى لايه‌نه سياسييه‌كان، بووه‌ته پارێزگايهكى بێ پارێزگار و ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ش هه‌يه پارێزگاره ياساييهكهى به هۆى ده‌وام نه‌كردنه‌وه فه‌سڵ بكرێت و هه‌ڤاڵ ئهبوبهكريش له ئێستادا هيچ پۆستێكى نييه و وه‌زاره‌تى ناوخۆش كار به واژووى پارێزگارى به وه‌كاله‌ت ناكات. ئه‌مه پوخته‌ى ئه‌و زانيارييهيه رۆژنامه‌ى ئاوێنه له ژماره‌ى ئه‌مڕۆيدا بڵاويكردووه‌ته‌وه.
ئاوێنه له ژماره 546ى خۆي‌دا مانشێتى لاپه‌ڕه‌ى يه‌كه‌مى ته‌رخانكردووه بۆ قه‌يرانى ياسايى پۆستى پارێزگاى سلێمانى.
له راپۆرتى رۆژنامه‌كه‌دا هاتووه: ئه‌و مۆڵه‌ته‌ى ئاسۆ فه‌ره‌يدوون وهريگرتبوو، له 1ى 10ه‌وه ته‌واو بووه و ناوبراو نه‌چووه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ى و هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كرى كانديدى گۆڕانيش له ئێستادا هيچ پۆستێكى نييه.
به گوێره‌ى زانيارى رۆژنامه‌كه له سه‌رچاوه‌يه‌كى نزيك له ئاسۆ فهرهيدوونهوه، بڵاويكردووه‌ته‌وه، تا ئێستا له رووى ياساييه‌وه ئاڵوگۆڕ له پۆستى پارێزگاردا نه‌كراوه و ئاسۆ فه‌ره‌يدوون مۆڵه‌ته‌كه‌ى ته‌واو بووه و نايه‌وێت پابه‌ند بێت به ده‌وامه‌وه.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئاسۆ فه‌ره‌يدوون به مه‌رسووم دانراوه و ده‌بێت به مهرسووميش لاببرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه باسى له‌وه‌شكردووه، ئاسۆ فه‌ره‌يدوون له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاوه هه‌ڵبژێردراوه و مه‌رسوومى بۆ ده‌ركراوه و ده‌بێت ئه‌نجوومه‌ن له جێى ئه‌و كه‌سێكى ديكه ديار بكات و ناويان بنێردرێت بۆ سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم و له‌وێ بڕيارى بهخشينى ئاسۆ فه‌ره‌يدوون بدرێت و بڕيارێكيش بۆ ده‌ستبه‌كار بوونى پارێزگارى نوێ ده‌ربكرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه ئاشكراشيكردووه، كه ده‌بێت ئاسۆ فه‌ره‌يدوون ده‌ست به ده‌وام بكاته‌وه، به‌ڵام ناچێته‌وه سه‌ر كار و وه‌زاره‌تى ناوخۆش بڕيارى نه‌داوه كه جێگرى پارێزگاردا له ئێستادا كاروبارى پارێزگار به‌ڕێبكات.
رۆژنامه‌كه له زارى سه‌رچاوه‌كه‌يه‌وه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، هه‌موو ئه‌و فه‌رمان و بهريدانهى له چه‌ند رۆژى رابردوودا نێردراوون بۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆ و واژووى سه‌ردار قادر پارێزگارى سلێمانى به وهكالهتييان له‌سه‌ر بووه، گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه و وتوويانه تا ئێستا كۆتايى سهلاحيهتهكهى ئاسۆ ده‌رنه‌چووه و كار به فه‌رمانى وه‌كاله‌ت ناكرێت.
سه‌باره‌ت به چاره‌نووسى هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر، ئه‌و سه‌رچاوه‌يه رايگه‌ياندووه، تا ئێستا له رووى ياساييه‌وه هه‌ڤاڵ نه‌بووه به پارێزگار چونكه مه‌رسوومى بۆ ده‌رنه‌چووه. ئه‌و ئێستا نه پارێزگاره و نه ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نه و نه وه‌ك پێشتريش سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نه.
رۆژنامه‌ى ئاوێنه ورده‌كارى راپۆرته‌كه‌ى له لاپه‌ڕه 3 دا بڵاو كردووه‌ته‌وه و له كۆتايى راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، كه وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌توانێت داوا له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران بكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پارێزگارى سلێمانى ده‌وام ناكات كه‌سێك دياريبكهن بۆ ئه‌و پۆسته و له‌وانه‌يه ئه‌وانيش كانديدێكى خۆيان بنێرن بۆ سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم.