"سندوقی ره‌شی" چه‌كدارانی داعش ئاشكرابوو
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر زانیاری نوێ ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحییه‌كانی كه‌ركووك، له میانه‌ی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵ، سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی چه‌كدارانی داعشی ئاشكرا كرد، وه‌ك مۆبایل و ئایپاد، كه په‌لاماری كه‌ركووكیان دابوو.
به گوێره‌ی لێدوانه‌كانی عه‌مید سه‌رحه‌د قادر رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م مۆبایل و ئایپاده‌كانی ئه‌و چه‌كدارانه، ئێستا له ژێر ده‌ستی ئه‌واندان و ته‌واوی جموجۆڵه‌كان له ئایپاده‌كه تۆماركراون و ئه‌وه نیشاندراوه كه چۆن و به كام رێگه‌دا خۆیان گه‌یاندووه‌ته كه‌ركووك.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحییه‌كانی كه‌ركووك، ئاشكراشیكرد، ئه‌و چه‌كدارانه له مووسڵه‌وه جووڵه‌یان كردووه بۆ حه‌ویجه، له‌وێوه‌ش بۆ گوندی سه‌بعه نیسان و له‌وێوه‌ش بۆ سنووری ناحیه‌ی ره‌شاد، دواتریش هاتوونه‌ته ناو شاری كه‌ركووك.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، له‌ناو كه‌ركووكه‌وه هاوكاریان كراوه و ئاڵای داعش بۆ ئه‌و چه‌كدارانه ئاماده‌كراوه.