تۆپخانەکانی تورکیا داعش لە باشیک تۆپباران دەکەن

K24 – هه‌ولێر

بیناڵی یلدرم، سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئاشكرای كرد لەسەر داوای هێزەکانی پێشمەرگە، تۆپخانەکانی تورکیا مۆڵگە و سەنگەرەکانی داعشییان لە باشیک تۆپبارن کرد.

یلدرم له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "داوای یارمه‌تی له‌ هێزه‌كانمان له‌ باشێك كرا، ئیمه‌ش به‌ تۆپ، تانك و موشه‌كی هارتز یارمه‌تی ئه‌وانماندا".

هێزه‌كانی توركیا لە نزیک باشیک جێگیربوونه‌ و مەشق و راهێنان به‌ حەشدی نیشتیمانی (پاسه‌وانانی نه‌ینه‌وا) دەکەن.

بوونی هێزه‌كانی توركیا له‌ باشیك له‌ لایه‌ن عێراقه‌وه‌ ره‌تكرایه‌وه‌، په‌رله‌مانی عێراق به‌ هێزێكی داگیركه‌ر ناوی بردووه‌ و له‌ دوایین هه‌ڵوێستیشدا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی داواكاری توركیا بۆ به‌شداریكردن له‌ ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ ره‌ت كرده‌وه‌ كه‌ ئاشتۆن كارتێر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ئه‌م دواكارییه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ به‌ به‌رپرسانی عیراقی گه‌یاندبوو.