پێشمه‌رگه هێرشێكی داعش له شنگال تێك ده‌شكێنێت
K24 – هه‌ولێر
چه‌كدارانی داعش به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2016-10-24 هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له شنگال و بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر شه‌ڕ و پێكدادان روویدا.
سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كانی پێشمه‌رگه له شنگال رایانگه‌یاند هێرشی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له رۆژئاوای شنگال تێكشكێنراوه و چه‌ندین ئۆتۆمبێلیشیان ته‌قێندراوه‌ته‌وه و به ده‌یان چه‌كداری داعش له‌م هێرشه‌دا كوژراون و ئه‌وانه‌ی دیكه‌شی پاشه‌كشه‌یان كردووه.
زانياری زیاتر بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه....