روسیا: سوریا بڕۆخێت كوردستان داده‌مه‌زرێت
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگری ده‌ره‌وه‌ی روسیا، جه‌نه‌راڵ ڤیاچێسلاو تروبنیكۆڤ رایگه‌یاند به روخانی سوریا، كوردستان داده‌مه‌زرێت و پیداگری له‌سه‌ر پێویستی پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا كرده‌وه.
به پێی هه‌واڵێكی سپوتنیك، تروبنیكۆڤ به ئاژانسی BaltNews.lv وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند ره‌واتی به‌شار ئه‌سه‌د وه‌ك سه‌رۆكی سوریا زۆر گرنگه و به شێوه‌یه‌كی یاسایی سه‌رۆكه و ئه‌گه‌ر ته‌نیا ناوچه‌یه‌كی بچو‌وكیش به‌ده‌سته‌وه بێت، ئه‌وا یه‌كپارچه‌یی وڵاته‌كه‌ی ده‌پارێزێت.
گوتیشی هاوتاكه‌م له موساد له‌گه‌ڵ پێویستی بوونی یه‌ك ده‌وڵه‌تدایه له سوریا. ئه‌گه‌ر سوریا بڕۆخێت، ده‌بێته هۆی دروستبوونی پشێوییه‌كی گه‌وره له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كوردستان داده‌مه‌زرێت.
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی ئیسرائیل، سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگری ده‌ره‌وه‌ی روسیا گوتی ئیسرائیل له‌مباره‌وه به‌ڕاستی پشتگیری له روسیا ده‌كات و پاراستنی سوریا وه‌ك ده‌وڵه‌تێك به پێویست ده‌زانێت.