عێراق نرخی نه‌وت له بازاڕه جیهانییه‌كان داده‌به‌زێنێت
K24 – هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نرخی نه‌وت له بازاڕه جیهانییه‌كان دابه‌زی، پاش ئه‌وه‌ی كه عێراق رایگه‌یاند پابه‌ندی هیچ رێكه‌وتنێك نابێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئۆپێك.
نرخی هه‌ر به‌رمیلێكی نه‌وتی خاوی برێنت به نزمبوونه‌وه‌ی 19 سێنت، 0.4% بۆ 51.59 دۆلار دابه‌زی.
بازرگانانی نه‌وت رایانگه‌یاند نرخی نه‌وت پاش ئه‌وه‌ی دابه‌زی، عێراق داوای كرد له هه‌ر جۆره كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی ئۆپێك لێی خۆش ببن، كه ئۆپێك له پلانی دایه رۆژی 30 تشرینی دووه‌م بڕی به‌رههێنانی نه‌وته‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه.
ئۆپێك پلانی ئه‌وه‌ی هه‌یه بڕی به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی نه‌وته‌كه‌ی له 33.39 ملیۆن به‌رمیل بۆ 32.5 ملیۆن به‌رمیل له رۆژێك كه‌م بكاته‌وه.
به‌ده‌ستهینانی ئه‌م ئامانجه بۆ ئۆپێك سه‌خت ده‌بێت ئه‌گه‌ر عێراق وه‌ك دووه‌م به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتی ئۆپێك به‌شداری نه‌كات.
عێراق رۆژی یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته‌كه‌ی گه‌یشتووه 4.774 ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا، له‌م بڕه رۆژانه 3.87 به‌رمیل هه‌نارده ده‌كات.
فه‌ڵاح عامری به‌رپرسی كۆمپانیای به بازاركردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ) رایگه‌یاند: "به هێچ رێگه‌یه‌ك بۆ دواوه ناگه‌رێینه‌وه، نه به‌هۆی ئۆپێك و نه هیچ كه‌سێكی تر".
بانكی ANZ رایگه‌یاند لێدوانی عێراق له باره‌ی ئه‌گه‌ری به‌شداری نه‌كردن له رێككه‌وتنی ئۆپێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بووه هۆی دروستبوونی گوشار له‌سه‌ر بازاڕی نه‌وت.