پێشمه‌رگه گوندی كه‌ڤرۆك گه‌مارۆ ده‌دات
له كۆنترۆڵی ته‌واو نزیك بوونه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ره‌و گوندی"كه‌ڤرۆك" كه ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی ناحیه‌ی "باتنایا" ی سه‌ر به قه‌زای تلكێف پێشڕه‌وییان كردووه و له هه‌ر چوار لاوه گونده‌كه‌یان گه‌مارۆداوه.
چه‌كدار جه‌مال په‌یامنێری كوردستان 24 له نزیك گونده‌كه‌وه رایگه‌یاند" پێشمه‌رگه‌كانی له‌شكری تایبه‌تی یه‌ك و گۆڵان، كه له لایه‌ن "مه‌نسوور بارزانی" فه‌رمانده‌یی ده‌كرێن به ئاراسته‌ی گوندی كه‌ڤرۆك پێشڕه‌وییان كردووه و چه‌كدارانی داعشیان له ناو گونده‌كه‌دا گه‌مارۆ داوه.
هه‌روه‌ها گوتی" ئێستا ته‌نها چه‌ند چه‌كدارێكی داعش له ناو گونده‌كه‌دا ماون‌و به‌ڵام به‌هۆی هه‌بوونی بۆمبێكی زۆر له ده‌وروبه‌ری گونده‌كه پێشمه‌رگه به ووریایی و ده‌چنه پێشه‌وه بۆ ناو گونده‌كه بۆ ئه‌وه‌ی دووچاری زه‌ره‌ر و زیان نه‌بن.
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئێستا له‌و میحوه‌رانه‌دا دژی چه‌كدارانی داعش ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن،دوێنێش توانیان "5" گونده له باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاری موسڵ كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه و پێشڕه‌وییه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش له‌و ناوچانه‌دا به‌رده‌وامه.