تاڵيبان له ئاسمانه‌وه وێنه‌ى ته‌قينه‌وه‌يه‌ك ده‌گرێت
بۆ يه‌كه‌مجار گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى يه‌كێك له كرده‌وه تيرۆريستييه‌كانى بڵاوكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
بزووتنه‌وه‌ى تاڵيبانى ئه‌فغانستان، كه له جيهاندا وه‌ك بزووتنهوهيهكى تيرۆريستى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت بۆ يه‌كه‌مجار گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى يه‌كێك له كرده‌وه تيرۆريستييه‌كانى بڵاوكرده‌وه، كه هاوشێوه‌ى داعش له ئاسمانه‌وه تۆمارى كردووه.
ته‌قينه‌وه‌كه له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌دا له بنكه‌يه‌كى پۆليسى ويلايه‌تى هيلمهندى باشوورى ئه‌فغانستان ئه‌نجامدراوه.
گرته ڤيديۆكه ته‌نيا 23 خوله‌كه و سه‌ره‌تا به وێنه‌ى ئه‌و چه‌كداره ده‌ستپێده‌كات كه كرده‌وه خۆكوژييه‌كه‌ى ئه‌نجامده‌دات و له لاى ئۆتۆمبێله‌كه‌ى وه‌ستاوه و به روويه‌كى خۆشه‌وه باس له‌وه ده‌كات كرده‌وه‌ى خۆكوژى ئه‌نجامده‌دات.
ئه‌و چه‌كداره ده‌ڵێت: داوا له سه‌ربازانى ئه‌فغان ده‌كه‌ن، تۆبه بكه‌ن و په‌له بكه‌ن له په‌يوه‌ستبوون به ريزه‌كانى تاڵيبانه‌وه.
چاودێران له‌و بڕوايه‌دان، تاڵيبان ده‌يه‌وێت لاسايى داعش بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ترس و تۆقاندن بڵاو بكاته‌وه و پڕوپاگه‌نده بۆ خۆى بكات.
به راى شاره‌زايان تيمێكى ته‌كنيكى ئه‌و تهقينهوهيهيان تۆمار كردووه و دواتر مۆنتاژ كراوه به جۆرێك كه وه‌ك يارييه كۆمپيوتهرييهكان جێى سه‌رنج بێت.