ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان چاوساغه‌كه‌ى داعش بۆ كه‌ركووك ئاشكرا ده‌كات

له‌ راگه‌يه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌يه‌كى بۆ كوردستان 24 نێردراوه‌، ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان ورده‌كارى زياترى ئۆپراسيۆنى دژ به‌ په‌لامارده‌رانى كه‌ركووك راگه‌ياند

K24 – هه‌ولێر:

له‌ راگه‌يه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌يه‌كى بۆ كوردستان 24 نێردراوه‌، ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان ورده‌كارى زياترى ئۆپراسيۆنى دژ به‌ په‌لامارده‌رانى كه‌ركووك راگه‌ياند و ئه‌و كه‌سه‌شى ئاشكرا كرد، كه‌ بووه‌ته‌ چاوساغى چه‌كدارانى داعش بۆ ناو كه‌ركووك. به‌ گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌، ئه‌مڕۆ هێزه‌كانى سه‌ر به‌ ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان 5 چه‌كدارى داعشيان له‌ ناو كه‌ركووك ده‌ستگير كردووه‌. هه‌روه‌ها ئه‌بو قودامه‌ كه‌ بووه‌ته‌ چاوساغى چه‌كدارانى داعش له‌ په‌لاماره‌كه‌ى هه‌ينى رابردوو بۆ سه‌ر كه‌ركووك له‌ ئاكامى ئۆپراسيۆنێكدا كوژراوه‌.

ده‌قى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌:

راگەیەندراوێک لە ئەنجومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستانەوە

 لەبەردەوامى ئۆپەراسیۆنەکانى ئەنجومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان، بۆ ئاشکراکردن و دەستگیرکردنى ئەنجامدەر و هاوکارانى هێرشە تیرۆریستیەکەى ڕۆژى هەینى کەرکوک، بەرەبەیانى ئەمڕۆ لە ئۆپەراسیۆنێکى تایبەتى بەڕێوەبەرایەتى گشتى دژەتیرۆرى سەر بە ئەنجومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان و بەهاوکارى بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى کەرکوک، توانرا پێنج تیرۆریست لەناو شارى کەرکوک دەستگیربکرێن، بەناوەکانى (وسام محمود محمد سلیم ناسراو بە ابو وضاح) و (مروان فیصل محمد سلیم) و (عمار فیصل محمد سلیم) و (رعد فیصل محمد سلیم) و (عبد فیصل محمد سلیم) کە هاوکارى چەکدارانى گروپى تیرۆریستى داعش بوون، لە هێرشەکەى ڕۆژى هەینى ڕێکەوتى (21/10/2016)ـى شارى کەرکوک.

 لەئەنجامى لێکۆڵینەوە و  زانیارییە هەواڵگرییەکان، دەرکەوت برایەکى تیرۆریستى دەستگیرکراو (ابو وضاح) بەناوى  (سلام محمود محمد سلیم البیاتى) ناسراو بە (ابو قدامە) یەکێک بووە لە بەرپرسە سەربازییەکانى گروپى تیرۆریستى داعش لە حەویجە و بەرپرسى چەکدارانى بەشداربووى هێرشەکەى ڕۆژى هەینى کەرکوک بووە، لەبەرئەوەى ناوبراو پێشتر لە کەرکوک ژیاوە، بۆتە ڕێنیشاندەرى چەکدارە تیرۆریستەکان لە هاتنەناوەوەیان بۆ شارەکە، لە هەمانکاتدا ئەرکى دەستبەسەرداگرتنى باڵەخانەى پارێزگاى کەرکوکى لە ئەستۆ بووە. دواى بەرپەرچدانەوەى هێرشە تیرۆریستیەکەى داعش، لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانى کەرکوکەوە، تیرۆریستى ناوبراو خۆى لە نزیک چەمى خاسە حەشاردا بوو، بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکان شوێنى خۆحەشاردانى دەستنیشانکرا و لە ئۆپەراسیۆنێکى بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى کەرکوک، ئێوارەى ئەمڕۆ، تیرۆریست (ابو قدامە) گەمارۆدرا و دواتر لە رووبەرووبونەوەیەکدا، کوژرا.

ئەنجومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان٢٤/١٠/٢٠١٦