بۆ يه‌كه‌مجاره.. سه‌رۆك وه‌زيرانى سويد گه‌يشته هه‌رێمى كوردستان
لوڤين ده‌گاته هه‌ولێرى پايته‌ختى هه‌رێمى كوردستان.
K24 – هه‌ولێر:
بۆ يه‌كه‌مجاره سه‌رۆك وه‌زيرانى سويد ستيفان لوڤين گه‌يشته هه‌ولێرى پايته‌ختى هه‌رێمى كوردستان.
سه‌رۆك وه‌زيرانى سويد له لايه‌ن به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستانه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر پێشوازى لێكرا.
ئه‌مڕۆ لۆڤين، به سه‌ردانێك گه‌يشته به‌غدا و له لايه‌ن سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادييه‌وه پێشوازى لێكرا و دواتر هه‌ردوولا له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا پرسى شه‌ڕى داعش و په‌نابه‌رانى عێراقيان تاوتوێكرد.
لۆڤين، كه‌سايه‌تييه‌كى سياسى ناسراوى سويده و سه‌ر به پارتى كارى ديموكراتى سۆسياليستى سويده.
ناوبراو له 21ى تهمموز/ يۆليۆى 1957 له شارى ستۆكهۆڵمى پايته‌ختى سويد له‌دايكبووه و له 27ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2012 بووه‌ته سه‌رۆكى پارته‌كه و له 3ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2014 پۆستى سه‌رۆك وه‌زيرانى سويدى وه‌رگرتووه.

