تايمز: پێشمه‌رگه به خۆكوژه‌كانى داعش پێده‌كه‌نن
په‌لاماره خۆكوژييه‌كانى داعشيان له ترسه‌وه گۆڕيوه بۆ بابه‌تێكى جێى پێكه‌نين و نوكته
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى تايمزى بريتانى بڵاويكرده‌وه، هێزى پێشمه‌رگه په‌لاماره خۆكوژييه‌كانى داعشيان له ترسه‌وه گۆڕيوه بۆ بابه‌تێكى جێى پێكه‌نين و نوكته و به‌ر له گه‌يشتنى خۆكوژه‌كان به ئاسانى له‌ناويان ده‌به‌ن.
رۆژنامه‌كه له زارى ئه‌فسه‌رێكى پێشمه‌رگه‌وه باسى له‌وه كردووه، كه يه‌كێك له پێشمه‌رگه‌كانى په‌نجه‌ى په‌ڕيوه، دواى ئه‌وه‌ى خۆكوژێك خۆى ته‌قاندووه‌ته‌وه، رۆيشتووه‌ته شوێنى خۆته‌قاندنه‌وه‌ى چه‌كداره‌كه‌ى داعش و به دواى په‌نجه‌يه‌كدا گه‌ڕاوه تاكو بيلكێنێت به جێى په‌نجه‌كه‌يه‌وه.
ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ى ئێستا گه‌مارۆى به‌عشيقه‌يان داوه به پێكه‌نين و گاڵته و قسه‌ى خۆشه‌وه كاتى خۆيان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و چاوه‌ڕوانى فه‌رمانن بۆ رزگاركردنى شارۆچكه‌كه.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره ئه‌وه‌شى وتووه: ناتوانين پێ نه‌كه‌نين، ئێمه به‌و ره‌وشه راهاتووين.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شى نووسيوه: پێشمه‌رگه راهاتوون و متمانه‌يان به خۆيان په‌يدا كردووه كه ده‌توانن ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوه‌كانى داعش به‌ر له نزيكبوونه‌وه‌يان بته‌قێننه‌وه.
رۆژنامه‌ى تايمز باسى له‌وه‌شكردووه، هێزى ئاسمانى بريتانيا كه‌مته‌رخه‌م بووه له بۆردومانكردنى داعش ئه‌و كاته‌ى په‌لامارى پێشمه‌رگه‌ى داوه، به‌و پێيه‌ى بۆردومانكردنى داعش له سنوورى به‌عشيقه ئه‌ركى بريتانيا بووه و به‌و هۆيه‌وه هێزه‌كانى پێشمه‌رگه زيانيان به‌ركه‌وتووه.