داعش چه‌كداره‌كانی له ره‌ققه‌وه ده‌گوازێته‌وه بۆ موسڵ
ژماره‌یه‌ك چه‌كداریان بینراوون
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له وه‌زیری به‌رگری فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاندووه، له‌م رۆژانه‌ی دواییدا ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش خۆیان گه‌یاندووه‌ته موسڵ و ئه‌و چه‌كدارانه له سوریاوه به ئاراسته‌ی ئه‌و شاره هاتوون.
سه‌رچاوه‌كه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتوویه‌تی"ئه‌وه‌ی تێبینیمان كردووه له ئێستادا داعش چه‌كداره‌كانی له سوریاوه ده‌گوازێته‌وه بۆ عێراق به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌گوترا له موسڵه‌وه به‌ره‌و سوریا ده‌ڕۆن،له‌وباره‌یه‌وه گوتی له‌م رۆژانه‌دا چه‌ند سه‌د چه‌كدارێكی داعش له سوریاوه به ئاراسته‌ی موسڵ جوڵه‌یانكردووه.
به‌گوێره‌ی قسه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بێت داعش ده‌یه‌وێت له به‌رده‌م ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌ی بۆ سه‌ر شاری موسڵ ده‌ستیپێكردووه به‌رگری بكات و ئه‌وه‌ی له توانایدا بۆ رێگه‌گرتن له كه‌وتنی شاره‌كه ئه‌نجامیبدات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی گوتووه نازانرێت داعش چۆن به‌رگری له‌و شاره ده‌كات ئه‌گه‌ری زۆریش هه‌یه هه‌وڵی هه‌ڵاتن بده‌ن، یان هه‌موویان له ناوچه‌یه‌ك كۆببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زیان له هێزه عێراقییه‌كان بده‌ن.
سه‌رچاوه‌كه هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" نزیكه "5" تا "6" هه‌زار چه‌كداری داعش له موسڵدا هه‌ن و پێویسته سنورێك بۆ راكردنیان دابنرێت و رێگه نه‌درێت به‌ره‌و شاری ره‌ققه‌ی سوریا رابكه‌ن، هه‌ر چه‌نده ئێستا جموجوڵی چه‌كدارانی داعش به پێچه‌وانه‌وه‌یه.