مالیكى 87 مليۆن دۆلارى به قه‌رز داوه‌ته كۆمپانياى چاڤى
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ى زانيارييه رۆژنامه‌وانييه‌كان، سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووى عێراق نورى مالكى داواى له بانكى بازرگانى عێراق كردووه، بڕى 87 مليۆن دۆلار به قه‌رز بداته كۆمپانياى چاڤى.
هه‌فته‌نامه‌ى (باس) له ژماره (307)ى ئه‌مڕۆيدا بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه به پێى نووسراوێكى نووسينگه‌ى نوورى مالكى سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووى عێراق كه له 14/6/2014 ده‌رچووه، كۆپييه‌كى نووسراوه‌كه ده‌ست هه‌فته‌نامه‌كه كه‌وتووه و د.حامد خه‌له‌ف، به‌رپرسى نووسينگه‌ى مالكى واژووى كردووه، نووسراوه‌كه بۆ به‌رپرسى بانكى بازرگانى عێراق نێردراوه و تێيدا داواكراوه بڕى 87 مليۆن دۆلار بدرێته كۆمپانياى چاڤى.
وه‌ك ئه‌وه‌ى له نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ى بۆ كراوه، كۆمپانياى چاڤى به نووسراوى ژماره 641 له 25/5/2014 داواى له نورى مالكى كردووه به پێدانى ئه‌و قه‌رزه و نورى مالكيش له نووسراوه‌كه‌يدا ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕيوه له‌سه‌ر خه‌رجكردنى 87 مليۆن دۆلار بۆ كۆمپانياكه.
سه‌باره‌ت به نووسراوه‌كه، ئارام سه‌عيد به‌ڕێوه‌به‌رى رێگه‌پێدراوى كۆمپانياى چاڤى ره‌تيكردووه‌ته‌وه ئه‌و نووسراوه راست بێت و رايگه‌ياندووه، ئه‌و نووسراوه ساخته‌يه و درووستكراوه و هيچ راستييه‌كى تێدا نييه.