دژه تیرۆر لە نزیك دەروازه‌ی موسڵ وه‌ستاوه
K24 – هه‌ولێر
هێزی دژه تیرۆری عێراق پێشڕه‌وییه‌كانی له نزیكی ده‌روازه‌كانی شاری موسڵ راگرتووه و چاو‌ڕێی گه‌یشتنی هێزه‌كانی دیكه ده‌كات بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له‌ناو شاره‌كه‌دا.
له نۆیه‌مین رۆژی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و عێراقی گه‌یشتنه نزیك ده‌روازه‌كانی شاری موسڵ، كه له ماوه‌ی ده‌یه‌یه‌كدا به گه‌وره‌ترین شه‌ڕ له عێراق ئه‌ژمار ده‌كرێت.
هێزی دژه تیرۆری عێراق دوو كیلۆمه‌تر نزیكی شاری موسڵ بوو و پێشڕه‌وییه‌كانی راگرت، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكا مه‌شق و راهێنانیان پێكراوه.
دژه تیرۆری عێراق چاو‌ڕێی نێزیكبوونی هێزه‌كانی دیكه له میحوه‌ره‌كانی دیكه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی موسڵ ده‌كات بۆ هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه چوونیان بۆ ناو شاری موسڵ.
30 هه‌زار هێزی پێشمه‌رگه و عێراقی به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ بوونه و له رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می ئه‌م مانگه به پشتگیری هێزی تایبه‌تی ئه‌مریكا و پشتگیری هه‌وایی ئه‌مریكا، فه‌ره‌نسا و بریتانیا ده‌ستیپێكردووه. پێشبینی ده‌كرێت 5000 بۆ 6000 چه‌كداری داعش له‌ناو شاری موسڵ و ده‌وروبه‌ری هه‌بن.