عه‌بادی: سوپا له شاره رزگاركراوه‌كان ده‌كێشێته‌وه
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی رایگه‌یاند سوپا له‌ناو شاره رزگاركراوه‌كان ده‌كێشێته‌وه.
عەبادی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، هاوبه‌شی نێوان هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراق له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ بە رووداوێکی گرنگ به‌ناو كرد کە یەکەمجارە لە مێژووی سوپای عێراقدا روودەدات.
ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی موسڵ به به‌شداری 30 هه‌زار كه‌س له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و عێراقی له رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می ئه‌م مانگه به پشتگیری هێزی تایبه‌تی ئه‌مریكا و پشتگیری هه‌وایی ئه‌مریكا، فه‌ره‌نسا و بریتانیا ده‌ستیپێكردووه. پێشبینی ده‌كرێت 5000 بۆ 6000 چه‌كداری داعش له‌ناو شاری موسڵ و ده‌وروبه‌ری مابن.
عەبادی لە میانەی وتەکانیدا، بەڵێنیدا دوای ئازادکردنەوەی شار و ناوچەکان لەدەست داعش، سوپا لە نێو شارەکان بکێشێتەوە.