جبوری به هانای ئاواره عه‌ره‌به‌كانی سونه له كه‌ركوك دەچێت
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق سه‌لیم جبوری بۆ پرسی ئاواره‌كان سه‌ردانی پارێزگای كه‌ركوكی كرد، كه به‌هۆی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی شاری كه‌ركوك په‌نجه‌ی تۆمه‌ت ئاراسته‌ی ئاواره عەرەبەكانی سونە كراوه.
جبوری و نه‌جمه‌دین كه‌ریم له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا تیشكیان خسته سه‌ر گرفتی ئاواره‌كان و پێویستی گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ ناوچه رزگاركراوه‌كانیان.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم داوا له ئاواره‌كان كرد ره‌چاوی بارودۆخی ئه‌منی كه‌ركوك بكه‌ن و كاریگه‌رییان بۆ سه‌ر بواری خزمه‌تگوزاری هه‌یه و زیاتر له 500 هه‌زار ئاواره له كه‌ركوك هه‌ن و پێویسته بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان ئاسانكاری بكرێت. بەڵام پێویسته بارودۆخی ئه‌منی كه‌ركوك سه‌قامگیر بێت.
هه‌روه‌ها داواشی كرد هه‌ڵبژاردن له شاری كه‌ركوكیش بكرێت.
جبوری باس له تایبه‌تمه‌ندیی كه‌ركوكی كرد و گوتی چه‌ند به‌ربه‌ستێك به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان هه‌یه، به بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ربه‌ستانه ئاشكرا بكات.
سه‌ردانی جبوری بۆ كه‌ركوك پاش ئه‌وه‌ی دێت نزیكه‌ی 100 چه‌كدارانی داعش رۆژی هه‌ینی رابردوو دزه‌یان كرد ناو شاری كه‌ركوك و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند باڵاخانه گرت و ته‌قه‌یان له هاووڵاتیان كرد.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق هه‌روه‌ها گوتی به‌ڵێنی مانه‌وه‌ی ئاواره‌كانمان وه‌رگرتووه و پێویسته نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پرسی ئاواره‌كان بكاته كاری له پێشینه‌ی خۆی و پێویسته هاوكاری پێشكه‌شی ئه‌و ناوچانه بكرێت كه ئاواره‌كان روویان تێكردووه
له‌باره‌ی چۆنییه‌تی دزه‌كردنی ئه‌و چه‌كدارانه گومانێكی زۆر خرایه سه‌ر ئاواره‌كان كه تۆمه‌تبار كراون به هێنان و هاوكاری كردنی چه‌كداران، یان خۆ خزاندنی چه‌كداران بۆ نێوانیان و هاتنیان بۆ شاری كه‌ركوك.