به‌ وێنه‌... شه‌ڕ و برسێتی چی به‌سه‌ر ئه‌م كچه‌ 18 ساڵییه‌ هێناوه‌

K24 – ھەولێر

شه‌ڕی یه‌مه‌ن بۆ ماوه‌ی 19 مانگه‌ ماڵوێرانییه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو بۆ خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌ به‌دوای خۆیدا هێناوه‌.

برسێتی و نه‌بوونی خۆراك و سوته‌مه‌نی ته‌نگی به‌ خه‌ڵكی‌ لێقه‌ماوی یەمەن هه‌ڵچنیوه‌ و بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی ‌ زۆرێك له‌ خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌ به‌تایبه‌تی منداڵان به‌ شێوه‌یه‌كی نائاسایی گه‌شه‌ بكه‌ن.

وێنه‌ی ئه‌و كچه‌ 18 ساڵییه‌ی یه‌مه‌ن له‌ لایه‌ن ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاو كراوه‌ته‌وه و له‌ نه‌خۆشخانه‌ی "الثوره‌" له‌ شاری "الحدیدیه‌" نزیك ده‌ریای سور چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت.

په‌رستارێكی نه‌خۆشخانه‌ به‌ ئاژانسه‌كه‌ گوتی به‌هۆی ره‌وشی دارایی و شه‌ڕ، ئه‌و كچه‌ تووشی به‌دخۆراكی بووه‌.

سه‌عیده‌ به‌خیلی یه‌كێ له‌و كه‌سانەیە‌ كه‌ زیاتر له‌ 14 ملیۆن كه‌س‌ له‌ یه‌مه‌ن ـ زیاتر له‌ نیوه‌ی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته‌ ـ  بەھۆی كه‌مبوونی خۆراك و وشكەساڵی بە شێوەیەكی نائاسایی گەشە دەكەن.

وێنەی ئەم كچە بیرھێنانەوەی  كاره‌ساتێكی مرۆییه‌ له‌ هه‌ژارترین وڵاتی نیمچه‌ دوورگه‌ی عه‌ره‌بی، كه‌ 10 هه‌زار كه‌س له‌ شه‌ڕی نێوان هاوپه‌یمانی سعودیه‌ و حوسیه‌كانی هاوپه‌یمانی ئێران كوژراون.

به‌خیلی خه‌ڵكی گوندێكی بچوكه‌ به‌ دووری 100 كیلۆمه‌تر له‌ باشووری رۆژئاوای شاری حه‌دادیه‌، كار ئاژه‌ڵداری ده‌كرد، پێش ئه‌وه‌ی دووچاری ئه‌و نه‌خۆشییه‌ به‌هۆی به‌دخۆراكییەوە ببێته‌وه‌.