په‌نابه‌رێكی سوری له ئه‌ڵمانیا به 4 ژن و 22 منداڵ مانگانه 30 هه‌زار یۆرۆی هه‌یه
K24 – هه‌ولێر
په‌نابه‌رێكی سوری به 4 ژن و 22 منداڵ مانگانه 30 هه‌زار یۆرۆ خه‌رجی خستووه‌ته سه‌ر شانی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا و چوار خانوویان پێی داوه.
ئه‌ڵمانیا به پەنابەری سوری به ناوی "غازیا" سه‌رقاڵه كه ساڵێك به‌ر له ئێستا له‌گه‌ڵ 4 ژن و 22 منداڵ (10 كوڕ و 12 كچ) گه‌یشته ئه‌م ووڵاته و مانگانه 30 هه‌زار يۆرۆ خه‌رجی خێزانه‌كه‌ی له‌سه‌ر شانی ده‌سته‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تییه.
به‌م بڕه پاره‌یه كه مانگانه ده‌كاته 33 هه‌زار دۆلار ده‌توانرێ ساڵانه 4 شوقه له شاری دیمه‌شق بكردرێت.
حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا چوار خانوو به‌م په‌نابه‌ره سوریا داوه كه بۆ هه‌ر ژنێكی خانوویه‌كی ته‌رخانكردووه. رۆژنامه‌ی Bild ئه‌ڵمانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه غازیای 49 ساڵی كه كچێكی له سعودییه‌یه، 23مین منداڵی ئه‌و پیاوه‌یه و به ته‌مه‌نترینیان 22 ساڵێیه و بچووكترینیان یه‌ك ساڵییه.
له ئه‌ڵمانیا فره ژنی قه‌ده‌غه‌یه، هه‌ر بۆیه به یاسای دۆسته كچ Girlfriend یان زیاتر له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه مامه‌ڵه‌ی كردووه. ته‌نیا دانپێدان به ژنێكی ئه‌و كردووه به ناوی "تواصف" 49 ساڵی و دایكی 5 منداڵه و له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه‌ی له شاری مۆنتابۆر ده‌ژیت. ئه‌وانه‌ی دیكه (دۆست) له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان له سێ خانووی جیاوازدا نیشته‌جێ كراون.
سەرچاوە: العربية.نت