به وێنه و ڤيديۆ.. چه‌كه سيحرييه‌كانى هيتله‌ر ببينه
له‌وانه فڕۆكه‌ى سيحرى و مووشه‌كى دوورمه‌ودا و بۆمبى زيره‌ك و مينى گه‌ڕۆك.
K24 – هه‌ولێر:
شاره‌زا و ئه‌ندازياره سه‌ربازييه‌كانى ئه‌دۆڵف هيتله‌ر، به‌رده‌وام به دواى نوێگه‌رى و دۆزينه‌وه و داهێنانى چه‌كى پێشكه‌وتوودا ده‌گه‌ڕان و له‌و چوارچێوه‌يه‌شدا ژماره‌يه‌ك چه‌كيان به‌رهه‌مهێنا بوو، ته‌نانه‌ت فريا نه‌كه‌وتن به‌كاريان بهێنن، له‌وانه فڕۆكه‌ى سيحرى و مووشه‌كى دوورمه‌ودا و بۆمبى زيره‌ك و مينى گه‌ڕۆك.
.jpg)
له سه‌يرترين ئه‌و پڕۆژه سه‌ربازييانه‌ى هيتله‌ر، درووستكردنى فڕۆكه‌يه‌كى سه‌رسوڕهێنه‌ر بووه به ناوى نورتين 229 و هاوشێوه‌ى فڕۆكه‌ى بى 2ى ئه‌مريكاييه.
ئه‌و فڕۆكه‌يه به جۆرێك درووستكراوه بتوانێت نزيكه‌ى يه‌ك ته‌ن چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى به خێرايى 600 ميل له كاتژمێرێكدا بگوازێته‌وه.

فڕۆكه‌كه بزوێنه‌رێكى دوانه‌يى سيحرى هه‌بووه و بۆ يه‌كه‌مجار له 1944 به‌كارهێنراوه.
بۆمبى فرتز ئێكس كه بۆمبێكى زيره‌ك و سووتێنه‌ره و ئاراسته‌ى كه‌رسته گوله نه‌بڕه‌كان ده‌كرێت، ئامێرێكى تايبه‌ت به وه‌رگرتنى په‌يوه‌ندى بێ ته‌لى پێوه به‌ستراوه كه ده‌توانرێت له دووره‌وه ئاراسته بكرێت.
هه‌روه‌ها شاره‌زايانى ئه‌ڵمانيا جۆره لۆغمێكيان به‌رهه‌مهێناوه كه لوغمى گه‌ڕۆك بووه و هاوشێوه‌ى تانكێكى بچووك له ناو كێڵگه‌ى مينى چێندراودا توانيويه‌تى ده‌رباز بێت و بگاته شوره و سه‌نگه‌ره سه‌ره‌كييه‌كانى دوژمن و پێياندا بته‌قێته‌وه.

له كۆتايى ده‌يه‌ى سييه‌كانى سه‌ده‌ى رابردووش‌دا نازييه‌كان توانيان فڕۆكه‌يه‌كى بێ هاوتا كه ناويان لێنابوو "Messerschmitt Me 163 Kome" و بزووێنه‌رى دوانه‌يى هه‌بوو، به خێرايى مووشك ده‌يتوانى بفڕێت و له كاتژمێرێكدا 700 ميلى ده‌بڕى.
