چه‌كدارانی داعش ریشیان ده‌تاشن
K24 – هه‌ولێر
له‌گه‌ڵ نزیكبوونی هێزه‌كانی عیراقی، چه‌كدارانی داعش له موسڵ ریشیان ده‌تاشن.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، چه‌كدارانی داعش ریشیان دهتاش و شوێنی خۆشاردنه‌وه‌یان له‌ناو شاری موسڵ ده‌گۆڕن، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ نزیكبوونی هێزه‌كانی عێراقی له رۆژی ده‌یه‌می ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی موسڵ.
هه‌ندێ له دانیشتوانی شاری موسڵ رایانگه‌یاند چه‌كدارانی داعش خۆیان بۆ هێرش ئاماده ده‌كه‌ن، پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراقی له باشووری شاری موسڵ پێنج كیلۆمه‌تر نزیكی شاره‌كه بوونه.
دانیشتووهیهكی رۆژهه‌ڵاتی موسڵ گوتی: "هه‌ندێ له چه‌كدارانی داعشم دیت كه به ته‌واوه‌تی جیاواز بوون له‌گه‌ڵ ئه‌و كاته‌ی كه پێشتر بینیوم".
بازرگانێكی پیشوو به ئاژانسه‌كه رایگه‌یاند: "چه‌كدارانی داعش ریشیان تاشیوه و كورتییان كردووه و جلوبه‌رگیشیان گۆڕیوه. ترساون و خۆیان بۆ راكردن له شار ئاماده كردووه".
دانیشتوانی موسڵ و به‌رپرسانی سه‌ربازی عێراق رایانگه‌یاند چه‌كدارانی داعش له به‌ری رۆژهه‌ڵاتی موسڵ به‌ره‌و سه‌نگه‌ره نهریتیهكانیان له رۆژئاوای رووباری دیجله ده‌چن، كه نزیكه له رێڕه‌وی راكردن بۆ سوریا.