ئێران "فڕۆكه‌ى خۆكوژى بێ فڕۆكه‌وان"ى به‌رهه‌مهێنا
كامێراى پێشكه‌وتووى پێوه به‌ستراوه و ده‌توانێت شه‌وانيش به‌ره‌و ئامانجه‌كه‌ى بفڕێت
K24 – هه‌ولێر:
كۆمارى ئيسلامى ئێران فڕۆكه‌يه‌كى نوێى بێ فڕۆكه‌وانى داهێناوه كه هه‌زار كيلۆمه‌تر ده‌بڕێت و ده‌كرێت بۆ ئه‌ركى وشكانى و ده‌ريايى به‌كار بهێنرێت و هاوكات فڕۆكه‌كه ده‌توانێت كرده‌وه‌ى خۆ ته‌قاندنه‌وه ئه‌نجام بدات.
درووستكردنى فڕۆكه‌يه‌كى نوێ كه ناوى لێنراوه "فڕۆكه‌ى خۆكوژى بێ فڕۆكه‌وان" و يه‌كه‌مجاره به‌رهه‌مبهێنرێت و كامێراى پێشكه‌وتووى پێوه به‌ستراوه و ده‌توانێت شه‌وانيش به‌ره‌و ئامانجه‌كه‌ى بفڕێت و له سه‌ر رووى زه‌وى و ده‌ريا بيانپێكێت.
ئه‌و فڕۆكه خۆكوژه‌ى ئێران، به خێرايى 250 كيلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا و به به‌رزى 900 مه‌تر ده‌فڕێت و هاوكات له‌سه‌ر رووى ده‌رياش ده‌توانێت به به‌رزى 50 سانتيمه‌تر بفڕێت و كه‌شتييه سه‌ربازييه‌كان بكاته ئامانج.