داعش ده‌یان زیندانی ده‌كوژێت
K24 – هه‌ولێر
چه‌كدارانی داعش به ده‌یان زیندانی ده‌كوژن، كه خه‌ڵكی ئه‌و گوند و ناوچانه‌ی نزیك موسڵن و له لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقییه‌وه كۆنترۆڵ كراون.
عه‌بدولره‌حمان وه‌گاع ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا به ئاژانسی رۆیته‌رز رایگه‌یاند زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له لایه‌ن داعشه‌وه كوژراون، ئه‌ندامی پێشووی پۆلیس و سوپای عێراق بوون و له ناوچه‌كانی ژیر ده‌سه‌ڵاتی داعش له باشووری موسڵ ده‌ژیان.
داعش ئه‌و كه‌سانه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان بۆ ناحیه‌ی حه‌مام عه‌لیل گواسته‌وه كه ده‌كه‌وێته 15 كیلۆمه‌تری باشووری موسڵ، هه‌ر له‌و شوێنه له سێداره‌یان داوه.
گوتیشی به پێی قسه‌ی كه‌سوكاریان و خه‌ڵكی ناوچه هه‌موویان به گوله كوژراون.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا پێی وایه ئه‌و كرده‌ی داعش بۆ ترساندنی كه‌سانی دیكه‌یه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له ناو شاری موسڵدان.