مەسرور بارزانی و باڵیۆزی تایلاند پرسی پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانیان تاوتوێ کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە، 16ـی ئەیلوولی 2026،، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جیراپۆن جیرامپایکوول باڵیۆزی شانشینی تایلاند لە ئوردن و عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و شانشینی تایلاند لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بەتایبەتی ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا کرا.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا ، بارودۆخی هاووڵاتییانی تایلەندی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.