هادی عامری: بۆ چوونه ناو موسڵ چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیرانین
رێگه به ده‌ستوه‌ردانی توركیا ناده‌ن
K24 – هه‌ولێر:
هادی عامری سه‌ركرده‌ی حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در رایگه‌یاند" ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوامان لێبكات،هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌چنه ناو شاری موسڵه‌وه.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه"موسڵ شارێكی عێراقییه و رێگه به ده‌ستوه‌ردانی هێزه‌كانی توركیا ناده‌ین له خاكی عێراق.
عامری ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه شه‌ڕی موسڵ درێژخایه‌نه و به‌وشێوه‌یه ئاسان و خۆش نییه كه هه‌ندێك كه‌س باسی لێوه‌ده‌كه‌ن.
هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی تا ئێستا به فه‌رمی رێگه‌یان پێنه‌دراوه بچنه ناو شاری موسڵه‌وه و راسته‌وخۆ به‌شداری له‌و شه‌ڕه‌دا بكه‌ن، به‌ڵكو له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری شاره‌كه به تایبه‌تی له رۆژئاوای موسڵ ئه‌ركیان پێسپێردراوه و رێگا لاوه‌كی و گونده‌كانی ئه‌و ناوچانه دراوه‌ته ده‌ست ئه‌و هێزانه تا كۆنترۆڵی بكه‌ن، چونكه به هۆی مه‌ترسی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و رێگه‌گرتن له خوێنڕشتنی زیاتر وه‌ك ئه‌وه‌ی له پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق وه‌ك ئه‌نبار و قه‌زای فه‌لووجه و تكریت و ناوچه‌كانی دیكه روویدا،بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی رێگه نه‌درێت حه‌شدی شه‌عبی بچنه ناو شاری موسڵه‌وه.