ئۆباما و ئه‌ردۆغان: پێویسته سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی عێراق پارێزراو بێت
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند باراك ئۆباما و ئه‌ردۆغان له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پێداگرییان له‌سه‌ر سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی عێراق كردووه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا باراك ئۆباما پشتگیری خۆی بۆ ئۆپه‌راسیۆنی توركیا له ناوچه سنوورییه‌كانی سوریا ده‌ربڕیوه و ستایشی ئه‌و كرده‌وه‌ی توركیای كردووه، هه‌ر وه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه.
ئۆباما هه‌روه‌ها داوای كردووه كێشه‌كانی نێوان توركیا و عیراقی به دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێن و هه‌ردوو لا پشتگیری خۆیان بۆ سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی عێراق خسته‌ڕوو.
ئه‌ردۆغان به پێویست زانیوه ناوچه له داعش و په‌كه‌كه پاك بكرێته‌وه و ئۆپه‌راسیۆنی موسڵیش به گرنگ و هه‌ستیار به‌ناو كردووه.
دوایین لێدوانی ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ له كاتێك دایه كه عێراق هه‌رجۆره به‌شداریكردنی توركیا له‌م ئۆپه‌راسیۆنه ره‌ت ده‌كات و داواشی ده‌كات توركیا هێزه‌كانی له باشیك بكشێنێته‌وه.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: ئه‌ردۆغان و ئۆباما هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نابێت رێگه به په‌كه‌كه بدرێت باكووری عیراق (هه‌رێمی كوردستان) بكاته په‌ناگه‌یه‌ك.