هۆشیار زێباری: داعش 65 كه‌سی له باشووری موسڵ كوشتووه
K24 – هه‌ولێر
هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پ.د.ك رایگه‌یاند چه‌كدارانی داعش له ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوو 65 كه‌سیان له باشووری موسڵ له سێداره داوه.
چه‌كدارانی داعش هه‌فته‌ی رابردوو یاخیبوونێكی خه‌ڵكی هه‌ردوو گوندی ئه‌لحود و ئهلزگه سه‌ركۆت كرد كه یارمه‌تی سوپای عیراقیان دابوو.
وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه و دارایی عیراق به ئاژانسی رۆیته‌رز رایگه‌یاند زیاتر له 20 كه‌س له دانیشتوانی ئه‌م گوندانه به كوشتن سزا دراون كه ده‌كه‌نه‌وه باكووری ناحیه‌ی گه‌یاره له باشووری موسڵ.
گوتیشی كه‌سوكاری كوژراوه‌كان له ناحیه‌ی حه‌مام عه‌لی و موسڵ راگیراون.
له لایه‌كی تره‌وه گوته‌بێژی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان روپێرت كۆلڤیل رایگه‌یاند داعش له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو ژماره‌یه‌كی زۆری كه‌س له ده‌وروبه‌ری موسڵ كوشتووه.
گوتیشی هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراقی ته‌رمی 70 هاووڵاتیان له‌ناو ماڵان له گوندی تولول ناسر له باشووری موسڵ دۆزیوه‌ته‌وه.
داعش رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو 50 ئه‌ندامی پێشووی پۆلیش له ده‌ره‌وه‌ی موسڵ كوشت.
كوشتنی هاووڵاتیانی سڤیل له لایه‌ن داعش پاش ئه‌وه دێت كه ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ له رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌م به به‌شداری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و عێراقی و پشتیگری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستیپێكرد.
تا ئێستا زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری موسڵ له باكوور، رۆژهه‌ڵات و باشووری شاره‌كه له لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و عێراقی كۆنترۆڵ كراون و به‌شێكیان ناوچه كوردستانییه‌كانن.