ئه‌ردۆغان: ده‌چینه ره‌ققه
"له باره‌ی یه‌په‌گه‌وه قسه‌م له‌گه‌ڵ ئۆباما كردووه"
K24 - هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، نیازی وڵاته‌كه‌ی له شه‌ڕی دژی داعش ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، سوپای وڵاته‌كه‌ی ده‌چێته ره‌ققه.
ئه‌ردۆغان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، رایگه‌یاند، له شه‌ڕی دژی داعش له سووریا، ده‌چنه ئه‌لباب، دواتر بۆ منبج و دواتریش ده‌چنه ره‌ققه، كه به‌ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدارێتی داعش داده‌نرێت، ئه‌و پرۆسانه‌ش له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی "قه‌ڵغانی فورات"دا ده‌بێت، كه سوپای توركیا له مانگی ئاب/ ئۆگستی ئه‌مساڵ ده‌ستیپێكردووه.
ئه‌ردۆغان گوتی: "داعش شارۆچكه‌ی ئه‌لباب جێده‌هێڵت، دواتر ده‌چینه منبج و ره‌ققه".
هه‌روه‌ها گوتی: "به ته‌له‌فۆن قسه‌م له‌گه‌ڵ باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كردووه و پێمڕاگه‌یاندووه، كه ئێمه ئه‌و هه‌نگاوانه ده‌گرینبه‌ر".
گوتیشی: "پێموگوتووه با به‌یه‌كه‌وه ره‌ققه ئازادبكهینهوه و پێویست به به‌كارهێنانه‌ی هێزه كوردییه‌كان ناكات".
سه‌رۆكی توركیا، دووپاتیشیكرده‌وه، سه‌رچاوه‌كانی تیرۆر وشك ده‌كه‌ن و گوتی: "به ده‌ستبه‌ستراوی له به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌ترسییانه راناوه‌ستین كه رووبه‌ڕوومان ده‌بنه‌وه" و گوتی: "له شه‌ڕی دژی پارتی كرێكارانی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بین و له دژی ئه‌وانه ده‌وه‌ستینه‌وه كه په‌یوه‌ندییان به‌و حزبه‌وه هه‌یه له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات".
سه‌رچاوه: CNN