به ڤيديۆ.. "گۆڕى مه‌سيح" هه‌ڵده‌درێته‌وه
توێژه‌ران ئه‌و گۆڕه‌يان هه‌ڵدايه‌وه كه به ناوى مه‌سيحى په‌يامبه‌ره‌وه‌يه و له كڵێسه‌ى قيامه‌ى شارى قودسه.
K24 – هه‌ولێر:
توێژه‌ران ئه‌و گۆڕه‌يان هه‌ڵدايه‌وه كه به ناوى مه‌سيحى په‌يامبه‌ره‌وه‌يه و له كڵێسه‌ى قيامه‌ى شارى قودسه.
ناشيۆناڵ جيوگرافيك ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، سه‌ر رووى گۆڕه‌كه چينێك خۆڵى نه‌رمى به‌سه‌ره‌وه بووه.
ئه‌و چينه نه‌رمه ماوه‌ى زياتر له چه‌ندين سه‌ده‌يه ده‌ستى لێ نه‌دراوه و بۆ يه‌كه‌مجار ساڵى 1555 لابراوه.
فريديريك هيبرت، زاناى شوێنه‌وار له زانكۆى جوگرافى نيشتيمانى رايگه‌ياندووه، كاتێ نه‌رمه خۆڵه‌كه‌مان لادا رووبه‌ڕووى ئه‌و مادده‌يه بووينه‌وه كه له ژێريدايه و ئه‌ويش پێويستى به شيكارى زانستى ماوه درێژ هه‌يه. دواجار ده‌توانين رووى ئه‌و به‌رده ببينين كه وه‌ك نه‌ريتێك له گۆڕى عيساى په‌يامبه‌ردا دانراوه.
تيمێكى شاره‌زايان به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نتوانيا موروبولۆى تايبه‌تمه‌ند به كه‌رسته‌ى بنياتنان و پاراستنى شوێنه‌وار له زانكۆى ئه‌سيناى ته‌كنيكى نيشيتمانى ده‌ستيانكردووه به ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌يه‌كى تايبه‌ت له پێناو پاراستنى ئه‌و گۆڕه‌ى كه ده‌وترێت جه‌سته‌ى عيساى په‌يامبه‌رى تێدايه.
بڕياره پرۆسه‌ى گه‌ڕان و چاككردنه‌وه‌ى ناو گۆڕه‌كه له به‌هارى 2017دا ته‌واو بێت و به شێوه‌يه‌كى گشتيى تێچووى پڕۆژه‌كه ده‌گاته سه‌رووى 4 مليۆن دۆلار و شا عه‌بدوڵڵاى پادشاى ئه‌رده‌ن چه‌ند مليۆن دۆلارێكى بۆ ئه‌و كاره ته‌رخانكردووه.
كڵێسه‌ى قيامه له قودس شه‌ش مه‌زهه‌بى كريستيانه‌كانى له خۆ گرتووه، كه هه‌ريه‌ك له كڵێسه‌ى يۆنانى ئه‌رسۆدۆكسى، كڵێسه‌ى رۆمانى كاسۆليكى، كڵێسه‌ى ئه‌رمه‌نى ئه‌رسۆدۆكسيش تێيدا به‌شدارن و ئه‌و پرۆسه‌يه به ره‌زامه‌ندى هه‌موويان ده‌ستيپێكردووه.
كريستيانه‌كان بڕوايان وايه عيساى په‌يامبه‌ر له خاچ دراوه و دواتر گۆڕه‌كه‌ى له كڵێسه‌ى قيامه‌ى قودس ئه‌سپه‌رده كراوه، به‌م ئه‌و گێڕانه‌وه‌يه لاى موسڵمانان جێى بڕوا نييه و ئه‌مان له‌و بڕوايه‌دان، عيساى مه‌سيح له‌خاچ نه‌دراوه و گۆڕى له‌سه‌ر زه‌وى نييه، به‌ڵكو خودا هه‌ڵيكێشا بۆ ئاسمان و ئه‌و كه‌سه‌ى له خاچ دراوه هاوشێوه‌ى عيساى په‌يامبه‌ره.