زیانه ژینگه‌ییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ
K24 – هه‌ولێر
رێكخراوی ژینگەی نەتەوە یەكگرتووەكان زیانە ژینگەییەكانی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ ئاشكرا دەكات.
رێكخراوی ژینگەی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لە بەیاننەمەیەكدا رایگەیاند لەگەڵ دەستپێكردنەوەی ئۆپەراسیۆنی موسڵ ئاگر بەردرایە 19 بیری نەوت و لەگەڵ سوتاندنی كۆگاكانی دووەم گازی ئۆكسیدی كبریت، ھەورێكی گەورەی ژەھراوی دروستكرد.
داعش ماوه‌ی دوو ساڵه ده‌ستی به‌سه‌ر شاری موسڵدا گرتووه، ده‌ست به كردنه‌وه‌ی ئاگر كردووه وه‌ك هه‌وڵدانێك بۆ له كار خستنی سه‌ته‌لایت و بۆردومانه هه‌واییه‌كان.
رێكخراوی ژینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه به كاره‌ساتێكی مه‌ترسیداری ته‌ندروستی كرد به‌هۆی خنكان و نه‌خۆشی هه‌ناسه‌كێشان كه هاووڵاتیانی سڤیل دووچاری ده‌بن.
راشیگه‌یاند زیاتر له 1000 كه‌س له كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو له ناحیه‌ی گیاره، ئیجحاله و مه‌خمور دووچاری خنكان بوونه به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی دووكه‌ڵی ژه‌هراوی بیره نه‌وتییه‌كان و كبریت پاش سوتاندنی كارگه‌ی كبریت له ناوچه‌كه.
رێكخراوی ژینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كاروباری مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان راوێژی ته‌كنیكی پێشكه‌ش كردووه بۆ چۆنییه‌تی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ئاگر و دووكه‌ڵ.
رۆژی 23 تشرینی یەكەم بە ھۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گازی كلۆر له وێستگه‌یه‌كی ئاو نزیكه‌ی 100 كه‌س كه دووچاری نه‌خۆشی ببوون چاره‌سه‌رییان بۆ كرا.
بەڕێوەبەری جێبەجێكاری رێكخراوی ژینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووكانی رایگه‌یاند پێشلكارییه‌كانی به‌رده‌وام له عێراق له‌ماوه‌ی ده‌یه‌كانی رابردوو وه‌ك وشكبوونی ئه‌هوار و پیسبوونی زه‌وی و كێڵگه بوونه هۆی رووخانی سیسته‌می ژینگه‌ی عێراق.
ئێریك سولهایم گوتیشی ئه‌وه جینۆسایدی ژینگه‌یه و كاره‌ساتێكی راسته‌قینه‌یه و ژیان له‌م ناوچه‌یه سه‌ختر كردووه و ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی بێ وێنه له رێژه‌ی په‌نابه‌ری و كۆچبه‌ری له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ رۆژی 17 مانگی تشرینی یه‌كه‌م به به‌شداری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و عێراقی و تیمێكی تایبه‌تی ئه‌مریكا و پشتیگری هه‌وایی ئه‌مریكا، بریتانیا و فه‌ره‌نسا ده‌ستیپێكرد و له‌ماوه‌ی یانزده رۆژدا به‌شی هه‌ره زۆری ناوچه‌كانی باكوور، رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای موسڵ كۆنترۆڵ كراون و له هه‌ندێ ناوچه هێزه‌كان نزیكی ده‌روازه‌كانی موسڵ بوونه.