بارزانى ته‌نيا به دوو وشه وه‌ڵامى مالكى دايه‌وه
سه‌رۆك بارزانى له سه‌نگه‌ره‌كانى به‌رگرى پێشمه‌رگه پێشوازى له عه‌مار حه‌كيم سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئيسلامى كرد.
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى كوردستان به دوو وشه وه‌ڵامى مالكى سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووى عێراق ده‌داته‌وه.
رۆژى پێنجشه‌ممه، 27ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2016، سه‌رۆك بارزانى له سه‌نگه‌ره‌كانى به‌رگرى پێشمه‌رگه پێشوازى له عه‌مار حه‌كيم سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئيسلامى كرد.
دواتر له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، سه‌رۆك بارزانى له وه‌ڵامى وته‌كانى نورى مالكى سه‌رۆكى ئيئتيلافى ده‌وڵه‌تى ياسا رايگه‌ياند، ئاماده‌بوونى سه‌يد عه‌مار حه‌كيم له‌م شوێنه به‌ڵگه‌يه‌كى روونه له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌و ئاراستانه. كه مه‌به‌ستى بارزانى ئاراسته‌ى سياسه‌ته‌كانى مالكى بوو له به‌رامبه‌ر هه‌رێمى كوردستان.
سه‌رۆك بارزانى گوتيشى: وه‌ڵامى من بۆ مالكى ئه‌وه‌يه (الحسود لا يسود).
پێشتر نورى مالكى رايگه‌ياندبوو، ده‌بێت پێشمه‌رگه بكشێته‌وه له‌و ناوچانه‌ى رزگارى كردوون و نابێت رێگه‌يان پێ بدرێت سنوورى خۆيان فراوان بكه‌ن.
ده‌قى ته‌واوى كۆنگره رۆژنامه‌وانييه‌كه: