به ڤیدیۆ: ئه‌م كچه ده‌ست له هه‌ر شتێك بدات، قامكه‌كانی قوفل ده‌بن
K24 – هه‌ولێر
لویس ئالێن 19 ساڵی ده‌ست له هه‌ر شتێك بدات، قامكه‌كانی به شكلی ئه‌و شته‌ی ده‌ستی لێی داوه قوفل ده‌بن.
به پێی هه‌واڵیكی mirror، ئه‌م كچه بریتانییه بۆ كردنه‌وه‌ی قامكه‌كانی ده‌ستی، ناچاره به ده‌ستێكی تر قامكه قوفلكراوه‌كانی بكاته‌وه و بۆ ئه‌وه بتوانێ جوڵه‌یان پێ بكات.
ئه‌م حاڵه‌ته به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی به‌ناوی میترۆنیك دیسترۆفی رووده‌دات و ده‌بێته هۆی ره‌ق بوونی ماوه‌یه‌كی زۆری، ده‌ست و پێ و مڵ و ده‌موچاو.