هيلارى كلينتۆن به نيازه بايدن بكاته وه‌زيرى ده‌ره‌وه
ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردندا سه‌ركه‌وێت.
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى پوليتيكۆى ئه‌ليكترۆنى بڵاويكرده‌وه، كه هيلارى كلينتۆنى كانديدى ديموكراته‌كان بۆ پۆستى سه‌رۆكى ئه‌مريكا، جۆزێف بايدن بۆ پۆستى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كابينه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى ده‌ستنيشان ده‌كات، ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردندا سه‌ركه‌وێت.
بايدن له خولى پێشووى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مريكادا، جێگرى باراك ئۆباما بوو.
ئه‌و به خاوه‌ندارێتى له تێزى دابه‌شكردنى عێراق بۆ سێ هه‌رێمى كورديى، عه‌ره‌بى سوننه وعه‌ره‌بى شيعه داده‌نرێت.
رۆژنامه‌كه باسى له‌وه‌شكردووه، تا ئێستا كلينتۆن و راوێژكاره‌كانى ئه‌و داوايهيان به ره‌سمى به بايدن نه‌كردووه.
هه‌روه‌ها روونيكردووه‌ته‌وه، ئه‌وان ئێستا ده‌يانه‌وێت قه‌ناعه‌ت به بايدن بهێنن كه بۆ چوار ساڵى داهاتوو له كۆشكى سپى بمێنێته‌وه.
پێشتر بايدن هه‌وڵيدا كێبڕكێى كلينتۆن بكات، به‌ڵام دواى يه‌كلابوونه‌وه‌ى كانديدبوونى هيلارى بۆ پۆستى سه‌رۆكايه‌تى، بايدن پشتيوانى لێده‌كات.
ره‌وڕه‌وه‌ى ژيانى سياسى بايدن 44 ساڵه و له شه‌ش ويلايهتدا وه‌ك نوێنه‌رى ويلايهتهكان له ئه‌نجوومه‌نى پيران خزمه‌تيكردووه.
بۆ ماوه‌ى هه‌شت ساڵ جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مريكا بووه.
له ميانى كاركردنيدا به وردى چاودێرى ره‌وشى سياسى ناوچه هه‌ستياره‌كانى كردووه، به تايبه‌تى عێراق.