چین فڕۆكه‌ی شه‌به‌ح نمایش دەكات
K24 – هه‌ولێر
چین پەردە لە سەر نەوەیەكی نوێی فڕۆكەی جەنگی شەبەح جی20 ھەڵدەدات و بڕیارە لە پیشانگای ھەفتەی ئایندەی فڕۆكه‌وانی نمایش بكات.
خستنەڕووی فرۆكه‌ی نوێی چین هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی له‌گه‌ڵ دراوسێیه‌كانی له ده‌ریای چین له رۆژهه‌ڵات و باشوور و هه‌روه‌ها ئه‌و بوشاییه‌ی سه‌ربازییه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا هه‌یه‌تی كه‌م ده‌كاته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی "الشرق الاوسط" وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند نه‌وه‌ی پێنجه‌می ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی چین په‌ره‌ی پێ ده‌دات، فڕۆكه‌ی جه‌نگی جی20 و جی31، توانایی هێزی هه‌وایی چین به‌رز ده‌كاته‌وه و به‌هۆیه‌وه ده‌توانێ ئۆپه‌راسیۆنی هێرش و به‌رگری جێبه‌جێ بكات.
هێزی هه‌وایی چین له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند فڕۆكه‌ی جی20 هه‌فته‌ی ئاینده له پیشانگای نێوده‌وڵه‌تی فڕۆكه‌كانی له شاری چۆهای نمایش ده‌كرێت.
وته‌بێژی هێزی هه‌وایی چین رایگه‌یاند به‌رهه‌مهێنانی فڕۆكه‌ی جی20 به‌پێی پلان بووه و یارمه‌تی هێزی هه‌وایی ده‌دات بۆ پاراستنی سیاده و ئاسایشی نیشتیمانی.