حه‌شدی شه‌عبی به‌ره‌و ته‌له‌عفه‌ر ده‌چێت
به‌ره‌یه‌كی دیكه‌ی جه‌نگ له رۆژئاوای موسڵ ده‌كرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر
حه‌شدی شه‌عبی نزیكبووه له كردنه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌كی نوێی شه‌ڕ له رۆژئاوای موسڵ.
گوته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند هێزه‌كانیان له گه‌یاره‌ی باشووری موسڵ ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ رویشتن به‌ره‌و ته‌له‌عفه‌ر له رۆژئاوای موسڵ.
زۆرێكی له دانیشتوانی ته‌له‌عفه‌ر توركمانی شیعه‌ن و له كاتی هاتنی داعش له ساڵی 2014 شاره‌كه‌یان به‌جێهشت.
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی به ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی حكومه‌ت رایگه‌یاند له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژانه‌دا ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی به‌ره‌و ته‌له‌عفه‌ر ده‌كه‌ن.
ته‌له‌عفه‌ر ده‌كه‌وێته 55 كیلۆمه‌تری رۆژئاوای موسڵ و دانیشتوانی تیكه‌ڵه‌یه‌كن له سونه و شیعه‌ی توركمان، به هاتنی داعش پێكهاته‌ی شیعه شاره‌كه‌یان به‌جێهشت.
ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ته‌له‌عفه‌ر ناكۆكییه‌كانی نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره زیاتر ده‌كات كه هێشتا له‌سه‌ر پرسی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ كێشه‌كانیان گه‌رموگۆڕه. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولوود چاوشئۆغلو رایگه‌یاند رێوشوێن ده‌گرنه‌به‌ر ئه‌گه‌ر هێرش بكرێته سه‌ر ته‌له‌عفه‌ر.