داعش ده‌یان هه‌زار كه‌س ده‌كاته قه‌ڵغانی مرۆیی
K24 – هه‌ولێر
چه‌كدارانی داعش له موسڵ ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌رامبه‌ر هێرشی هێزه‌كانی عێراقی به‌كار دێنن.
نووسینگه‌ی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند داعش ده‌یان هه‌زار كه‌س له پیاو و ژن و منداڵ له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری موسڵ رفاندووه و وه‌ك قه‌ڵغانێكی مرۆیی له ناو شاری موسڵ به‌كار ده‌هێنێت، كه هێزه‌كانی عێراقی به‌ره‌و موسڵ پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن.
ره‌ڤینا شه‌مده‌سانی وته‌بێژی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند چه‌كدارانی داعش رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو 232 كه‌سیان كوشت كه 190 كه‌سیان ئه‌ندامانی پێشووی هێزه‌كانی ئه‌منی و 40 كه‌سی دیكه‌شیان ئه‌و هاووڵاتیانه بوون و ره‌تیان كرده‌وه بڕیاره‌كانی داعش جێبه‌جی بكه‌ن.
گوتیشی زۆرێك له‌وان هه‌ر پاش ره‌تكردنه‌وه‌ی فه‌رمانه‌كانی داعش له جێ‌دا كوژران.