ئه‌و ژنه موسڵمانه كێیه هیلاری پشتی پێده‌به‌ستێت
چ په‌یوه‌ندی به مۆنیكا لوینسكییه‌وه هه‌بووه

K24 - هه‌ولێر:
هوما مه‌حموود عابدین، ساڵی 1976، له دایك و باوكێكی ئه‌كادیمی موسڵمان، له شاری كالامازۆی ویلایه‌تی میشیگانی ئه‌مه‌ریكا له دایكبووه.
باوكی هیندی و دایكیشی ژنه موسڵمانێكی پاكستان بووه، ته‌مه‌نی هوما ته‌نها دوو ساڵ بووه، كاتێك دایك و باوكی ده‌گه‌ڕێنه‌وه سعوودیه و له شاری جه‌دده نیشته‌جێ ده‌بن.
به‌ڵام هوما له ته‌مه‌نی 10 ساڵیدا بۆ خوێندن ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌مه‌ریكا، دواتر به‌شی راگه‌یاندن له زانكۆی واشنتۆن ده‌خوێنێت و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، كریستیان ئه‌مانپوور، نموونه‌ی باڵای هومایه، هه‌ر وه‌ك ئه‌ویش دایك و باوكی له دوو جیهانی جیاوازن و باوكی كریستیان ئێرانییه و دایكیشی به‌ریتانی.
له باره‌ی دایكییه‌وه، هوما ده‌ڵێت: "ئه‌و زۆر میهره‌بان بوو، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌م به‌بیره كاتێك ماڵمان له جه‌دده بوو، هه‌ر كاتێك فڕۆكه‌یه‌كی به ئاسمانه‌وه ده‌دیت ده‌یگوت خۆزگه منیش له‌ناو ئه‌و فڕۆكه‌یه‌دابام".
هوما له ساڵی 1996، بۆ راهێنان و كاركردن داوایه‌ك پێشكه‌شی كۆشكی سپی ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له به‌شی راگه‌یاندنی ناوه‌ندی بڕیاردانی ئه‌مه‌ریكا كار بكات، له كۆشكه‌كه‌دا دووبه‌ش هه‌ن، رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا، ئه‌گه‌ر له به‌شی رۆژئاوا كاربكات، ئه‌وا راسته‌وخۆ ده‌بێته تیمی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا.
به‌ڵام هوما به‌شی رۆژهه‌ڵاتی هه‌ڵبژارد و له‌گه‌ڵ خانمی یه‌كه‌می ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا، هیلاری كلینتۆن، ده‌ستبه‌كاربوو.

هوما و مۆنیكا
هاوكات له‌گه‌ڵ هوما، مۆنیكا لوینسكی، له به‌شی رۆژئاوا و له تیمی بێڵ كلینتۆن، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستبه‌كاربوو، به‌ڵام دوای دوو ساڵ و به‌هۆی ئاشكرابوونی په‌یوه‌ندی سۆزداری نێوان بێڵ و مۆنیكا، له كۆشكی سپی دوورخرایه‌وه.
هوما هه‌میشه حه‌زیكردووه له پشت په‌رده‌وه ده‌ربكه‌وێت، به‌ڵام هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی هیلاری بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، وایكرد ئه‌ویش به ئاشكرا له گۆڕه‌پانه‌كه ده‌ربكه‌وێت و له‌لایه‌ن كۆمارییه‌كانه‌وه تۆمه‌تی جۆراو جۆری ئاراسته بكرێت.
هه‌ندێكجار به سیخوڕیكردن بۆ ئیخوانه‌كان و هه‌ندێكجاریش تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندی به تیرۆریستانه‌وه ده‌خرێته پاڵ، جیا له‌مانه‌ش، تۆمه‌تی ئابڕووچوونی سێكسیشی ده‌ردرێته پاڵ، به‌و پێیه‌ی وێنه‌یه‌كی هاوسه‌ره‌كه‌ی به رووتی بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه به چات سێكس له‌گه‌ڵ ژنێكدا ده‌كات.
هوما عابدین ته‌منی 40 ساڵه و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پیاوێكی سیاسه‌تمه‌داری جوو كردووه و منداڵێكیان هه‌یه، ئه‌وه‌ی له‌هه‌مووی خراپتر به‌سه‌ر ئه‌و ژنه‌دا شكاوه‌ته‌وه، له وێنه رووته‌كه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی، منداڵه‌كه‌یان ده‌ركه‌وتووه، به‌ڵام ئێستا لێی جیابووه‌ته‌وه.
ئه‌و ژنه موسڵمانه، وه‌ك كه‌سێكی نزیك بنه‌ماڵه‌ی كلینتۆن ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، شه‌رمنه، ئه‌لكهول ناخواته‌وه و جگه‌ره‌ش ناكێشێت، به‌هۆی دڵسۆزیی و جددیه‌تی له كاركردن، هیلاری كلینتۆن هه‌میشه گرنگترین و سه‌ختترین كاره‌كانی به‌و ژنه سپاردووه، ته‌نانه‌ت كاتێك له ئه‌نجوومه‌نی پیرانیشدا بووه.
بزوێنه‌ری هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن
له ئێستاشدا هه‌ندێك چاو‌دێر، به بزوێنه‌ری سه‌ره‌كی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی هیلاری كلینتۆن، بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، ناویده‌هێنن و پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر هیلاری ببێته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ره‌نگه هومای موسڵمان، ببێته وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا.
ماوه‌ی 20 ساڵه هوما له‌گه‌ڵ هیلاری كلینتۆنه و ورده ورده به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كه‌ش هه‌ڵده‌كشێت، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ تیمی هیلاری كار ده‌كه‌ن، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و زۆر هێمن و له‌سه‌رخۆیه و هیچكات به تووڕه‌بوونه‌وه قسه ناكات.
سه‌رچاوه: قه‌نته‌ره